بەرهەمی ژیان
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
1 خولەک
908 بینین
تا تەمەن پێنج و شەشە دایە نەبێ
بە گڕی ئاوری دادەپلۆخین
لە شەش و حەوتەوە تا پازدە و بیست
قیت و قۆزین و لە زەوق و شۆخین
بیست و سی گۆڵمەزی ژن هێنانە
بۆ دەرێنانی مناڵی پۆخین
نەفسی ئەممارە بە شەیتانی دەڵێ
چل و پەنجا ئەمەیان پێ شۆخین
تۆ بە ماڵ لایدە لە ڕێ من بە مەقام
ئێمە وێرانگەری کاخ و کۆخین
حاجەتی کۆنەیە شێست و حەفتا
وەک چەلان دەوری نییە داردۆخین
گەرمە بەزمی گەلی هەشتاد و نەوەد
ساز و مەستوورە تڕین و کۆخین
لە سەدی گەر لە سەدی یەک مابین
فاتیحەی دادە سەد و یەک یۆخین
چ لە پاش مامە حەقیقیناسناوی ئەدەبی جێ ما
نوشتەیەک وەک تەتەڵەی سەر جۆخین