قەناعەت
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
2 خولەک
974 بینین
الا لا تحزننعەرەبی «قالە قەندە»
هەتا تۆ بی حەمام نادەن بە بەندە
لە حەممام و لە کاراژ و قەپانێ
ئەوی بۆی چووم سەری تۆی پێوە بەندە
سەرێکت وا لە تەورێزشوێن و مەراغەشوێن
سەری دیکەت لە خەڵخاڵشوێن و مەرەندشوێنە
ئەتۆ بازیگەری قەڕنی ئەتۆمی
شەش و بێشت هەیە هەر تۆی بەرەندە
نەماوە ئیعتیباری ئەهلی دانش
دەنا کەمتر نییە شەندە لە مەندە
مەتاعی من قسە و هەڵبەست و شێعرە
ئەویش لای خەڵکی ئەم عەسرە چەرەندە
نەما بەرگ و بەری باغی مەحەببەت
تەعەسسوب حاڵی حازر ناپەسەندە
ئەوێستا نان لە ڕاستیدا نەماوە
ئەوی کەڵکێکی بێ هەر فێڵ و فەندە
بەسەر چوو داخەکەم دەوری کەرە و زەنگ
ئەوێستا کاتی ڕۆنی شاپەسەندە
لە بێکاری سەرم ماسیوە قوربان
بەڵێ بێکارەیی کارێکی گەندە
وتم وا باشە گوێی کارێکی بگرم
کە پیاوی تەنبەڵ و بێکارە پەندە
معاشم بۆتە ماشەڵڵا فڵان کەس
بوێژێکی بە نرخ و قورس و مەندە
لە کاتی نوکتە سەنجی تەبعی شێعری
بە وردی عەینی بێژنگ و سەرەندە
وەلێ وای کردووە دەستی تەبیعەت
کە شاعیر هیممەت و تەبعی بڵەندە
فریشتەی ڕەحمەتی غەیبی لە ناکاو
هەرای لێ کردم و فەرمووی بە خەندە
بە غەیری خوا «هەباسە» کەس مەناسە
ئەوی من پێت دەڵێم ئەندەرز و پەندە
مەڕۆ لای ئەو کەسەی ئینسانە وەک تۆ
عەزیزم هەر یەکە ڕۆزی دەهەندە
قەناعەت کە بەوەی خوا پێتی داوە
مەبە عەبد و عەبیدی عەبد و بەندە
بە دەوری ماڵی خەڵکی دا لەمەولا
مەبە چیدی بە بۆشقابی پەڕەندە
حەقیقیناسناوی ئەدەبی مننەتی خەڵکی زەمانە
پەتە، زنجیرە، زیندانە، کەمەندە