جوانی

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 2 خولەک  1107 بینین
قەندیلە وا دیارە تەقیلەی سپی سەری
یا خۆ سەرانە سەوزە کەوای، بەفرە مێزەری
کوێستانە مانگی بانەمەڕە دێ لەبەر دەمم
بۆی سوێسنە و هەڵاڵە وەکوو میشک و عەنبەری
خەندەی شکۆفە بۆنی هەوای کردە عەتری ناب
یاس و وەنەوشە بوونە هەوادار و یاوەری
بازاڕی گەرمی پارچە فرۆشی لە ساردییە
کڕیاری عەتر و بۆی گوڵ و گوڵزارە موشتەری
ڕەنگین کەوانە ڕێژنەیەکی وردی لێ درا
پەروین دەڵێی ڕژا بەگوڵ و لالەدا وەری
بێ$بۆن لەحاندی تۆ گوڵە بەیبوونە خەم مەخۆ
بیستوومە خۆی نواندووە لات عەتری قەمسەری
چۆڕچۆڕە ئاوی بەفری نساری سەران و لەند
بێ شک نموونەێیکە لە جۆباری کەوسەریی
قاڕەی قورینگ و قازە لە دەشت و شەتاوەکان
نەغمە و نەوای بولبولە قاقای کەوی دەری
زیڕەی هەڵۆیە باڵەفڕەی کۆتری تەقڵەباز
ڕێبازی سەقر و بازە کەل و کێوی مەخمەری
لەم بەر خلەی قەتارەیە خرمەی یەخە و بەرۆک
لێ لێ و قەتار و ناڵەیی شمشاڵە لەو بەری
ڕووبەندی هەوری ئەوشەوە لادا نیگاری من
مانگی فەلەک هەڵاتەوە بن هەورو سێبەری
دڵ بێ قەرارە تاقەتی تاقی برۆی نیە
چاوی خوماری جووتن و تاقن بە دڵبەری
سەروی؟ سنەوبەری؟ سەمەنی؟ یاسەمەن؟ گوتم
فەرمووی نموونەکەم لە هەموو لاوە داوەری
پێم گوت میسالی یاسەمەن و مانگی چاردە چین؟
زولفی ئیشارە کرد و جەماڵی مونەووەری
بولبول شەهیدە؛ شاهیدە نێرگس؛ گوتم، گوتی:
ڕەددن گەواهیی مەست لە دیوانی داوەری
فرمێسکی سوێری چاوێ کە دەڕژێ لە عیشقی یار
نایگۆڕیەوە ئەتۆش بی بە سەد شەهد و شەککەری
سەیری کە باغی تەبعی حەقیقیناسناوی ئەدەبی چ دڵگرە
سێو و هەناری پێوەیە سەرو و سنەوبەری