تەخمیسی غەزەلی حاجی قادر
لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
3 خولەک
1180 بینین
ئەی پاک و تاک و تەنیا ئەی خێوی مەند و جاری
ئەی ئەو کەسەی کە هەر تۆ عاری لە عەیب و عاری
یاری نیازمەندی نیتە نیازی یاری
ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری
بێ دار و بێ دیاری بێدار و پایەداری
خوای ئەرز و ئاسمانی ڕازی دڵان دەزانی
ئاوی گوڵان دەدێری مایەی بەری ڕەزانی
مەیخۆش و مزر و شیرین تام و مەزەی مەزانی
بۆ باغی مەردیی باغی سەرمایەکەی خەزانی
بۆ مەزرەعەی فەقیران سەرمایەکەی بەهاری
شایانی تۆیە شایان بۆ سوجدە سەر دەکەن خەم
شایی شیاوی تۆیە، تۆ یەم ئەوان لە نەم کەم
تۆ نازمی گەڕانی ڕۆژ و شەوی مونەززەم
تۆ پادشا نیشانی بۆ هەر سەوادی ئەعزەم
بێ سەدر و شانشینی، بێ پەردە پەردەداری
بینای نزیک و دووری بەخشەندە و غەفووری
عسیان بە وێ و فووری هەر تۆی کە لێ دەبووری
تۆ «مالك القرابعەرەبی» ی مڵکت نیە سنووری
جەبباری بێ فتووری سوڵتانی بێ قسووری
ڕەززاقی مار و مووری ئاودێری دێمەکاری
ئەو ئاسمان و ئەرزەی پڕ تەنتەنە و شکۆیە
ئەو شەمسی عالەمئارا ئەو کەهکەشان و کۆیە
ئەو دەشتی وەک بەهەشتی بەو شکڵ و ڕەنگ و بۆیە
فیرووزە تەختی گەردوون مەسنووعی نەخشی تۆیە
یاقووت و لەعل ڕۆژە ئەستێرەکان دوراری
فەرمووتە لەن تەرانی بەڵام بەوەی عەیانی
هەرچی لە ماسیوادا تۆ خالقی هەمانی
وەخت و زەمانی تۆیە بێ وەخت و بێ زەمانی
جێ و مەکانی تۆیە بێ جێ و بێ مەکانی
لەیل و نەهاری تۆیە بێ لەیل و بێ نەهاری
لەو ڕۆژەدا دەفەرمووی ئی کێیە مڵک و بەرهەم
ئی تۆیە قەهر و قودرەت باکت نییە لەو و لەم
بێ نایب و وەزیری ناکەی پرس بەو و بەم
هەر ئەمری تۆ مەدارە بۆ کار و باری عالەم
هەر چەندە بێ وەزیر و بێ سەدر و کار و باری
عەقڵ سەری دەماسێ لە پەردە و حیجابان
باز و هەڵۆی تەفەککور مێشوولەێیکی بەر بان
فەرمانبەر و موتیعن بەحر و بەڕ و بیابان
سەحرا نەوەردە شەوقی خورشید و ماهی تابان
دوو جاریەن شەو و ڕۆژ بێ مەحمەل و عیماری
مەخلووقی زاتی تۆیە عالەم درشت و وردی
زەڕڕاتی کایناتێ ئەڵڵایە زیکر و ویردی
تەنیا نە هەر «حەقیقیناسناوی ئەدەبی» حەمدی سیفاتی کردی
مەعلوومە بۆچی «حاجیکەس» مەدحت دەکا بە کوردی
تا کەس نەڵێ بە کوردی نەکراوە مەدحی باری