پیرەمێرد
زەڵاڵی دەنگی زەنگی سەرخۆشان، بە نەشئەی مەڵبەند لە تاڤگە و تاشان، زرنگەی لەرزانە و پڵپڵەی کیژان، تێکەڵ بە سۆزی گۆرانی بێژان، فەلسەفەی بەرزی فەلسەفەناسان، بیری سەد تەرزی خەیاڵی خاسان، پەلکەزێڕێنەی ئاسمانی خەیاڵ، لەنگەر بخاتە سەر گۆشەی ڕەشماڵ، نرکەی شێرانەی نیشتمانییەکان، کە دەنگ داتەوە لە ئاسۆی کێوان، ئەمانە هەموو تیشکێکی وردەن، نموونەی خەیاڵ ئەو «پیرەمێرد» ەن. قارەمانی ئەم شوێنە ناوی «تۆفێق و کوڕی مەحموودئاغای کوڕی هەمزاغای مەسرەفە». هەمزاغا «ڕئیس الوزرا» ی «ئەحمەدپاشا» ی ئاخر حکومداری «بابان» بووە. تۆفێق لە ساڵی «١٨٦٧» ی میلادی لە شاری سولەیمانی هاتۆتە دونیاوە. لە تەمەنی حەو ساڵیدا خراوەتە قوتابخانەی «مەلا حسەینە گۆجە» قورئان و کتێبە وردەڵەکانی لەوێ تەواو کردووە، لەپاشا ئەچێتە حوجرەی «مەلا سەعیدی زەلزەلەیی»؛ ماوەیەک لەلای ئەویش ئەمێنێتەوە و ئەچێتە فەقیەتی. سەرەتا لە مزگەوتی خۆیان - مزگەوتی هەمزاغا - لەلای «مەلا مەحموود» دەست ئەکا بە عەرەبی خوێندن، بە مزگەوتەکانی سولەیمانیدا ئەسووڕێتەوە، هەر بۆ خوێندنی فەقیەتی سەرێکی «بانە» ش ئەدا. لە عەرەبیدا سەرئەکەوێ تا دەست ئەکا بە «سیوطیناوی تایبەت» و ئیتر دەستی لێ هەڵئەگرێ و لە «١٨٨٢» دا ئەبێ بە کاتبی نفووسی سولەیمانی، لەوەوە بە «کاتب ضبطناوی تایبەت»، لە ساڵی دوایی بۆ کاتبی ئەملاکی هومایوونی لە «هەڵەبجەشوێن». لە «١٨٨٦» دا ئەبێ بە باشکاتبی مەحکەمەی شارباژێڕ، لە «١٨٩٥» بووە بە موعاون مودیری «کەربەلا»، بەڵام نچووە. لە «١٨٩٨» کە «شێخ سەعید» ئەچێ بۆ تورکیا ئەمیش لەگەڵیا ئەچێ، لە ئەستەموڵ لە «مابەین» ئەبن بە میوانی پادشاهی. بۆ ساڵی دوایی لەگەڵ شێخ سەعید ئەچن بۆ حەج. لەم تاریخەوە بوو بە حاجی تۆفێق. لەلایەن پادشای عوسمانییەوە ڕوتبەی بەگیەتیشی دراوەتێ و بووە بە «حاجی تۆفێق بەگ». لە گەڕانەوەیدا لە حەج لەگەڵ «سەعید ئەحمەدی خانەقاکەس» و شاعری بە ناوبانگ «وەفاییکەس» - کە لە ڕێی حەج مردووە - هاودەنگ و هاوچەنگ بوون. کە ئەگەڕێتەوە بۆ ئەستەموڵ لەبەر ئەوە «عێزەت پاشاکەس»ی کاتبی دەرباری شەهریاری وەڵامی ئەو نامەیە کە ناسرەددین شا بە فارسی بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی نووسیبوو، بەمی ئەنووسێتەوە و ئەچێتە دڵیانەوە. لە «١٨٩٩» دا فەرمانی شاهانەی بۆ دەرئەچێ و ئەبێ بە ئەندامی مەجلیسی عالی ئەستەموڵشوێن. هەر لەم ماوەیەدا بەهۆی عێزەت پاشاوە ئەچێتە مەکتەبی حقووقیشەوە لە ئەستەموڵ. لە «١٩٠٥» کە مەشرووتییەت بەسەرا دێت و مەجالیس تێک ئەچێ تا «١٩٠٨» هەر لە ئەستەموڵ بە مەحامییەتی و دەرهێنانی گوڤار و ڕۆژنامەوە خەریک ئەبێ. یەکەمجار ئیمتیازی گۆڤاری «ڕەسملی کیتاب» وەرئەگرێ. جگە لەمەش لە «١٩٠٧» دا کۆمەڵێکی کوردی بە سەرۆکی «شێخ عەبدولقادری شێخ عوبەیدیللاکەس» پێک هاتووە، ئەم یەکێک بووە لەو دە ئەندامە ئەساسییانەی ئەو کۆمەڵە. ڕۆژنامەیەکی کوردییان دەر هێناوە ناوی «کورد» بووە، ئیمتیازی بە ناوی ئەمەوە بووە. لەگەڵ «فایەق سەبریکەس» ڕۆژنامەی «مصور محیطناوی تایبەت» یشیان دەرکردووە. لەم ماوەیەدا نووسینی بۆ ڕۆژنامەی «ئیقدامناوی تایبەت» و «سەربەستیناوی تایبەت» لە ئەستەموڵ، وە «فرهنگفارسی» و «شفق سرخفارسی» لە تاران ئەنووسی.
لە «١٩٠٩» دا ئەبێ بە قائیمقامی «جۆڵەمێرگشوێن»، بەم جۆرە وەزیفە ئەگۆڕیتەوە تا لە «١٩١٨» ئەبێ بە موتەسەرریفی «ئاماسیە»، لە «١٩٢٠» بە سەر «حەڵەبشوێن» دا دێتەوە بۆ عێراق، لە پێشا بۆ بەغدا و ئینجا بۆ سولەیمانی، کە لە نیشتمانی ئازیز سەیر ئەکا ئەوا کوێستانی سەر و ڕوومەتی خاڵ خاڵ بۆتەوە و لەیلی بێ مەیلی تۆراوە و ئیتر ئاشتی نابێتەوە، دەورەی جوانی دایەوە دواوە و ناوی «پیرمێرد» ی لە ڕۆحی «خواجە عەبدوڵڵاکەس»ی ئەنسارییەوە کرد بە ناوی خۆی. کاتێ کە دێتەوە بۆ سولەیمانی ڕۆژنامەی «ژیان» لەسەر حیساب و چاپخانەی «بەلەدییەناوی تایبەت» لە ٢١ی کانوونی یەکەمی «١٩٢٦» دا دەرئەکرا، ئەم ئیدارەکەی گرت بە دەستەوە. لە «١٩٣٤» دا ئیمتیازەکەی بۆ خۆی وەرگرت و چاپخانەیەکی تایبەتیشی کڕی. لە پاش دەرکرانی ژمارە ٥٥٣ ڕۆژنامەکە داخرا، چەند مانگێکی پێچوو، ئیمتیازی ڕۆژنامەی حەفتەیی «ژین» ی وەرگرت و دەری کرد. بەم جۆرە دەستی دایە ڕۆژنامەچییەتییەوە، تا لە ١٩ی حوزەیرای ١٩٥٠دا لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا لە شاری سولەیمانی کۆچی ماڵاوایی لە عالەمی شعر و ئەدەب ئەکا و لە گردی «مامە یارە» -کە کەوتۆتە ڕۆژەڵاتی شارەکەوە -لەسەر وەسیەتی خۆی ئەنێژرێ و گومەزێکی بە سەرەوە ئەکرێ. پیرەمێرد پیاوێکی دەستە پیاو و لە تافی جوانیدا جوان و چالاک و شۆڕەسوار، وە لە هەموو دەورێکا تفەنگچی بووە. سەری خڕ و ناوچەوان پان، برۆی پڕ و لێک ترازاو و چاو گەورە بووە. لووتی کورت و چەناکەی خڕ، دەموچاوی داستانی لاوچاکی دەوری کۆنی ئەگێڕایەوە، لەگەڵ پیرییەکەشدا گۆناکانی زۆر چاڵ نەبووبوون. ناو شان و سەر سنگ پان و پڕ موو بوون. سمێڵەکانی ئەکەوتنە سەر ڕیشە سپییە تۆپەکەی. لە دەوری خۆیدا زۆر تەڕپۆش بووە. لەم ئاخرەدا قەلەندەری کردبوو بە نیشانەی ژیانی؛ لەسەر ڕەوشتی شاعرێکی فەیلەسووف لای لە عەنعەناتی ژیان نە ئەکردەوە؛ ڕیشە سپییە تۆپەکەی تا زۆری لێ نەسەندایە، یا زۆریان لێ نەکردایە، دەستی لێ نەئەدا. جلوبەرگەکەی چاکەت و پانتۆڵ بووە، بۆیەنباغیشی ئەبەست، بەڵام زۆر شل و شێواو بوو، تا بە تەواوی کەڵکیان نەبڕایە فڕێی نەئەدان و چاوی لەوە نەبوو کە پاک و پوخت بن. هاوین و زستان گۆرەوی کاروانچی کوردانەی لە پێ ئەکرد، ئەگەر دونیا وشکانی بوایە کڵاشی لە پێ ئەکرد و گاڵوکێکیشی ئەگرت بە دەستەوە، گەلێ جار خۆی جلوبەرگەکەی خۆی ئەدوورییەوە. زۆری حەز لە خواردەمەنی ئەکرد. بەرچاو تێر بوو، پابەندی عەنعەناتی دونیا نەبوو. ئەو ژوورە کە ٢٦ ساڵ ژیانی سولەیمانی تێدا ڕابوارد لە ژووری فەیلسووفێکی دەوری جارانی ئەکرد؛ شل و شێواو و پەڕپووت، شپرزە و پڕ دورنج. هاوین و زستان هەر لەوێدا ئەنوست. لە خانووەکەی - کە ناوی نابوو «قەلەندەرخانەناوی تایبەت» - هەموو دەم ئەڕبابی قەڵەم و زەوق تیایا کۆ ئەبوونەوە. کە ئەبوو بە خێڵ خەوتنان دەسنوێژێکی ئەشۆرد، نوێژی ئەکرد و قورئانی ئەخوێند، لە پاش ئەمانە سەرمەقالەی ئەنووسی بۆ ڕۆژنامەکەی. لە دەرەوە قەڵەمێکی کورتی پێبوو بە ئەندازەی دوو گرێ، بەوە ئەینووسی. لە ژوورەوە قەڵەم و دوێتێکی پەڕپووتی هەبوو، خەتی نووسینی زۆر خۆش بووە، لە قسە کردندا گورجوگۆڵ نەبوو. زوو تووڕە ئەبوو و زوویش ئاشت ئەبووەوە. هەڵسوکەوتی لەگەڵ هەموو کەسێکدا ئەکرد. هەوێنی سیاسەت، وەیا پیاوی ڕۆژ بوو، پیاوێکی بەڕێز بووە لەناو مەردما، پابەندی کەس نەبوو، لە هەرکە تووڕە ببوایە قسەی پێ ئەوت، بە پێی دەسەڵات مووچەی ئەدا بە هژار و لات، نوێژی ئەکرد، لە خواردنەوە دوور بوو، جارجار یاری ئەکرد، ئەیوت بۆ بێ تاقەتی ئەیکەم. زۆر دووربین بوو، زۆر گەڕابوو، گەلێ پیاوی گەورە و ماقووڵی دیبوو، داستانی کۆنی زۆر لەلا بوو. خۆی بۆ خۆی تاریخێک بوو بۆ میللەتەکەی. نەخۆشی شەکری هەبوو، هیچ دەمپارێزیشی نەئەکرد، کە نانی ئەخوارد دەستی خۆی بە سەر و ڕیشی پاک ئەکردەوە.
ئایا شعر گزنگێکە لە کانی نووری داوەر کە دەروونی تاریکی پڕ ترس و لەرزە عالەمی ناسووت ئەکاتە مەشخەڵانێک کە نیگارەکانی تەبیعەت لەوێدا وەکوو ئەستێرە گەشەکانی ئاسمان لە پاش نییوەشەوێکی وەکوو ناوەڕاست مانگی هاوین کە دنیا لەبەر سافی تەنها بۆنی هەناسەی بەیان نەبێ هیچی تری لێوە نایە و لێوە دیار نییە. وە بەبێ ئەوە پەردە لە بەین ئەوان و لە بەین گلێنەی چاوی کۆرپەیەکی شەش مانگاندا ببێ کە لە بێشکەکەدا لەسەر پشت ڕایانکێشاوە، دەستەکانی لە دەسرازەکەوە دەر هێناوە، بەو پەنجانەی یاری لەگەڵ تیشکەکدا ئەکا و بە چاویشی چاوشارکێ لەگەڵ جریوە جریوی ئەستێرەکان!. ئایا شعر ئەو گزنگەیە لەو نوورە؟ لە سەر ئەو دڵە؟ لەو دوورە؟ یان: شنەی نەرمەبای شەپۆلی دەریای ئەو عەشقەیە کە گوڵاوی ڕوومەتی هەزارانی وەکوو خەرمانی چین و عەبیری خەرمانەی زوڵفی دەستەی نازەنین کردوویانە بە تاڤگەی زێوین بۆ ئەوە سەرخۆشانی کۆڕی دیمەن پەرەستان وەکوو چووزەرەی لێوی ڕووباران دەماری دڵیانی پێ تێراو بکەن و بە خەیاڵی نازکی لەو شنەیە نازکتر عالەمی ناسووتی بخەنە عالەمی لاهووتییەوە؟ یان: بە شێکە لە بەشی هێزی ئەلکتریک کە مەکینەی شعووری مەعنەوییات ئەخاتە کار بۆ ئەوە چۆن عالەمی ماددە بە بەشەکەی تر ڕوون ئەبێتەوە، عالەمی ئەڕواحیش بەم بەشە بگەشێتەوە، تا سەرتاپای کەون بە هەموو مەوجووداتێکەوە بچێتە دیمەنی ئەو دەشتە کە تەنیا هەوای ساف و ئەوڕەنگی جەماڵ و شکۆهی کامەرانی نەبێ هیچی تری تێدا نییە!!. شعر هەرکام لەمانە بێ، بێگومان هەوای بێگەرد و ئاسمانی ساف و دیمەنی نەخشین و لالەزاری ڕەنگینیش ئەبنە «تان» ی ئەو سەودایە کە «پۆ» کەی خەیاڵێکی نازکتر و جوانتر لە ئاوریشم!. ئەمانەش هەموو لە ئاسۆی کوردەواریدا وەکوو ئاوێنەی جیهان نما ئەدرەوشێنەوە، بۆیە ئێمە بێجگە لەمانە نەبێ شتێکی ترمان ناکەوێتە بەرچاو کە شعووری پیرەمێردی هان دابێ بۆ بازاڕی شعر فرۆشان!. ئەگینا ناچێتە دڵەوە منداڵێ لە تەمەنی نۆ ساڵاندا بکەوێتە سەر ئەوە کە گۆشەی دڵی بەلای شعر و بەلای خەیاڵی شعردا بڕوا، کە چی تۆفێق لەو تەمەنەدا لەسەر ڕاست و چەوتی شعرێکی «حافز» بەربەرەکانێی مەلا حسەینە گۆجەی مامۆستای ئەکرد!. سەرەڕای ئەمەش لە تەمەنی دە ساڵیدا کە دەرزی «شیرین و خەسرەو» ی «نیزامی» لە لای مەلا سەعیدی زەلزەلەیی ئەخوێند و ئەبینێ کە سەرەتای بەم شعرە ئەکاتەوە کە ئەڵێ:
ناوی تۆفێق لە کانگای دڵیەوە دەنگ ئەداتەوە، لە قەراخ کتێبەکەیەوە ئەمیش ئەم شعرە ئەنووسێ:
کەوابوو هیچ شتێکی تر تۆفێقی پیرەمێردی نەبڕی بەسەر شعرا تەنها سروشتی ئیلهام نەبێ!. ئەوا ئەم سروشتە لە پیرەمێرددا هەبوو، لە بن دەست ئەمەشەوە لە بنەماڵەیەکی شعر بوو، چونکە «حەسەن ئەفەندیکەس» مامی شاعرێکی بەرزی دەوری خۆی بوو، ئەو ڕەوڕەوەیە کە ئەو پیایا سەرئەکەوت، ئەم شوێنی ئەکەوت. لەو دەورەدا چونکە ناوچەی سولەیمانی بە تایبەتی وە کوردەواری بە تێکڕایی ئاشنای ئەدەبیاتی فارسی بوون، دیوانی شاعرە فارسەکانیشی هەموو دەم ئەخوێندەوە و زیاد لەمەش «مەولەویکەس» ئاگرێکی تری لە دڵیا کردبووەوە، ئەمانە هەموو بوون بە سەرچاوەی عاتیفەی شعر وتن بۆی. ئەو دەورە زۆرتر کە شعر ئەوترا لەبەر پابەندی وڵاتەوە بە ئەدەبیاتی غەیری زمانی خۆیەوە، زۆر لە شاعرەکان سەرەتا بە زمانی دەرزی ئەدەبیاتەکە شعریان ئەوت. پیرەمێردیش یەکێ بوو لەوانە، بۆیە بە شانازییەوە شعری فارسی و تورکی هەڵئەڕشت. ماوەیەکی کە پێچوو تەماشا ئەکا هەر لە خاکەکەی خۆیدا «مەلا مستەفای بێسارانیکەس و مەولەویکەس، نالیکەس و سالمناوی تایبەت و کوردیناوی تایبەت» سۆزی شعریان بە زمانی کوردی گەلێ باڵایە لە زمانەکانی تر، مەفتوونی جەماڵی تەبیعەتیان ئەبێ و ئاشنای دیوانەکانیان. بەم بۆنەوە فیکری شعری کوردی ئەکاتەوە، بەڵام هەر لەسەر ڕێچکەی پێ و شوێنی ئەوان، شعری کوردی لە غەرام لە فەلسەفە، جارجاریش بۆ هەوێن ئارەزووی نیشتمانی ئەکا، چونکە پاشماوەی کارەساتی دەوری بابان هەر لە سولەیمانیدا مابوو. بەڵام نیشتمانییەکانی لەبەر ئەوە کە خۆی هێشتا لە بۆتەی سۆزی میللەتدا قاڵ نەبووبووەوە، ئەوەندە بە پێز نەبوون، کە چوو بۆ ئەستەموڵ وە عەنعەناتی قەومەکانی چاوپێکەوت کە چی ئەکەن بۆ قەومییەت و تەماشای کرد ئەو پەردانە کە حکوومەتی وەخت ئەیدا بەسەر وڵاتە سەر لێشێواوەکەیا، پەردەیەک بوون تەنها لایەلایییان بۆ خەو لێخستن ئەکرد. بە تەنیشت ئەمەشەوە ڕووی ئەکردە ئەو دیواخانانە کە بۆ کۆنگرەی قسەکردن بوون لە باری چەوسانەوە، وەیا حەسانەوەی هەموو قەومێک، سەر باری ئەمانەش خوێنە گەشەکەی «شێخ سەعیکەسد» ی*١* بەسەر ڕیشە سپییەکەیەوە چاو پێ کەوت، -کە بۆ کورد ئەو دیمەنەی نواند -بە جارێ دەوری ڕابوردووی دایە دواوە و شعووری شعری غەرامی بوو بە شعووری شعری نیشتمانی. لاپەڕەی ژیانی پیرەمێرد چۆنیەتی سێ چارەکە سەدەی کوردەواری ئەگێڕێتەوە کە لە سەرەتادا چۆن پابەندی دیمەنی خاڵ و خەت بوون و بەرە بەرە بەپێی قانوونی گۆڕان چۆنیەتی ئەو ژیانەیان گۆڕیوەتەوە بە شعوورێک کە هەستی شڵەژانی لێ بێت و لەپاشا تەعبیر لە ئەفکاری کۆمەڵ بداتەوە کە دەروونی هەڵقرچاویان بۆکڕووزەی ژێرکەوتنی نیشتمانی لێوە دێت. ئەمە وەکوو لە پیرەمێردا هەیە هەموو شاعرێکی تر بەم جۆرە چۆنیەتی دەوری خۆیمان بۆ ئەگێڕیتەوە، چونکە ئەوان بولبولی باغی میللەت، یا زمانزانی دەرد و مەینەتن!. ئینجا ئەمانەوێ بێینە سەر باسی هەندێ لە شعرەکانی پیرەمێرد بۆ ئەو بۆمان دەرکەوێ کە ئەم شاعرەمان پایەی شعری گەیشتووەتە چە شانۆیێک؟ پیرەمێرد دێنێ باسی جوانی دۆستە خۆشەویستەکەی ئەکا -کە لەسەر ڕێ و شوێنی شاعران گلەیی لە دۆستییان ئەکەن، بۆ ئەوە جێی خۆیان لە گۆشەی دڵیانا بکەنەوە -جا ئایا ئەم دۆستە ڕاستە، دوستێکی تایبەتی بووە و بە پرشنگی ڕوانینەکەی برووسکەیەکی ئاقاری دڵی ئەم کردووە و لە کوورەی عەشقا سووتانوویەتی و وای لێ ئەکا بیخاتە سەر ئەو باوەڕە کە بڵێت: تەنانەت لە بەهارانا کە گوڵیش لە ژێر خاکەوە سەر دێنێتە دەرەوە، لە تاو بەرۆکە سپییەکەی یارمەوەیە کە بە ڕووزەردی و دەم کراوەیی دەردێن، گۆیا وەکوو سنگیان پارچە پارچە کرابێ!. دیسان بەمەش واز نایەنێ ئەڵێ: ئەو چاوە جوانەی ئیشێکی وای لێ کردم کە سەیرم کرد تواندمیەوە، تەنانەت نەوەک هەر لەشەکەم، بەڵکوو خوێنەکەشم ڕەنگی بزڕکا و بوو بە ڕۆن بادام!، ئەم یارە ئەوەندەی کار تێکردم ئەگەر بە ڕێکەوت لەسەر بەردێک گریابم و بەردەکەیان شکاندبێ، کارەساتی عەشقی من ئیشێکی وای کردووە ناو بەردەکەی پڕ کردووە لە گوڵاو!. وەکوو وتمان ئەم دۆستەی دۆستێکی تایبەتییە کە خەیاڵی خاڵەکانی کارێکی وای کردووە، دڵی هەڵکڕووزاندووە و دووکەڵی دڵەکەی کەوتۆتە عاسمان و کردوویە بە تەم و مژ؟ یا هەر ویستوویەتی لە غەرامێک بدوێت کە هەموو چاوکاڵێک دڵی ڕاپسکێنێ؟ هەرکام لەمانە بێ، خۆ ئەو ئەڵێ:
بەڵێ، ئەم بڕە شعرە کە پیاو هەروا لە ڕواڵەتا سەیری ئەکا پارچەیەکە لە غەرامییاتی شاعرە کۆنەکان. بەڵام کە بە پوختی لێی ورد ئەبیتەوە، لێی پەشیمان ئەبیتەوە و ئەڵێیت: ئەمە نموونەیەکە لە بیری فەلسەفەی پیرەمێرد. بە تایبەتی لە شعری سێیەم و پێنجمدا هومای خەیاڵی لەو ئاسمانەدا -ئاسمانی فەلسەفە -هەروا ئەتوانێ باڵ بدا بە یەکا، چونکە: لە زیندووبوونەوەی گوڵ، نەفەوتانی ماددەمان پیشان ئەدا و لە گریانی بەسەر بەرددا، فیکرە قووڵەکەی ئەفلاتوون دەرئەبڕێ کە ئەڵێ: «ئەگەر گوڵێکی جوان، یا ئینسانێکی جوانت خۆش ویست، ئەوە لە حەقیقەتدا فیکرەی خۆش ویستنی جوانییەکەت لەسەردایە کە لە ئینسانەکە، یا گوڵەکەدا تەمسیلی کردووە». ئەمیش هەرچەندە لە ڕواڵەتا بەسەر بەرددا گریاوە و بەردێکی ڕەق و تەقی کردووە بە مەزهەری جەماڵ، بەڵام لە ڕاستیدا فیکرەی جوانی و جەماڵێکی مەبەست بووە کە لە بەردەکەدا تەمسیلی کردووە. ئەمەش ڕاستە، چونکە بە دووپایە ئەگاتەوە بە مەبەستی ئەسڵی: یەکێ لە گوڵ، زاتی جوانی مەبەست، یەکێ بۆنی گوڵەکەی ناوە بە بەردەکەوە!. ئەم ئاهـ و ناڵەی ئەمە بەسەر بەردەکەدا بە تەواوی مەبەستەکەی ئەفلاتوون دەرئەبڕێ.
لە پاش ئەمە پیرەمێرد دەورێکی تری هەیە کە فەلسەفەی زمان و مەعنای کوردی دەرئەبڕێ، لەم پارچە شعرانەی خوارەوەیدا ئەو بیر و باوەڕەی خۆیمان پیشان ئەدا کە ئەڵێ:
ئەم شعرانەی پیرەمێرد فیکرێکی وردی تیایانا خرج کردووە و بە جیناس و تەشبیهی نایاب ڕازاندوونیەوە. بەڵێ، ئەوەش ئەڵێین: کە ئەم فیکرە لە ئەدەبیاتی شعری فارسیدا هەیە و پێشکەوتووە، بەڵام بەرامبەر بە مێژووی ئەدەبی کوردی دیسان خاڵی نین لە جەماڵی جوانی لە وتەدا و لە نازکی خەیاڵ و مەعنادا. جا ئەم نازکی مەعنایە با لە فارسیشدا ببێ، بە لانی کەمەوە خۆ ئەوەندە بە ئێمە پیشان ئەدا کە زمانی کوردی ئەوەی لە باردا هەیە مەعنایەکی وا قووڵ و بەرز بگرێتە خۆی، مەعنایەکی وەها کە ئەڵێ:
تەبیعەت بەخشندەی ئازاد کردووە لەوە کە بەرزی پیشان بدا و خۆی بە زیاد بزانێ، نابینی سوراحی لەگەڵ ئەوەش کە ئەو شەراب ئەدا بە پیاڵە، کە چی بە میهرەبانییەکەوە سەری بۆ شۆڕ ئەکاتەوە و بەشی ئەدا!!. هەروەها سەیر ئەکەی دار ئەکەویتە سەر ئاو و نقوم نابێت، ئایا ئەوە ئەزانی لەبەر چییە؟ لەبەر ئەوەیە کە ئاو وا ئەزانێ «دار» لە پەروەردە کراوی خۆیەتی، بەلایەوە زۆر نەنگە ژێر دەستی خۆی لە مەعنەوییاتا بخاتە ژێر خۆیەوە. هەرکە بەڕاستی بزووتەوە و ڕێی چەوتی نەگرت، تووشی هیچ نایە، کە لای دا بە ناچاری ئەبێ بهێنرێتەوە سەر ڕێی ڕاست. دارێ کە پلەکەی بەرز بوو و دەست نەیگەیشتێ، بە ناچاری ئەبێ بەردی تێ گیرێ بۆ ئەوە بەرەکەی بدا بە دەستەوە، وەکوو چۆن لقەکەی ئەگەر ملی ڕانەکێشا ئەویش ئەبێ لەقەی پیا ماڵی تا بەرەکەی بەر بداتەوە. جا ئەمانە ئەگەر ڕێگەی ڕاستیان بگرتایەت و چەمووشییان نەکردایە، نە پەلەکە بەردی ئەخوارد، نە لقەکەیش لەقە!، بەڵام لقی شۆڕ لەبەر ئەوە ئەوەندە لووت بەرزی نانوێنێ مێوەکەی خۆی ئەدا بەدەستەوە، ئیتر نە بەردی تێ ئەگیرێ وە نە تووشی تێهەڵدانیش ئەبێ، ئەم شعرە بەرزتر دەرزێکی ئەخلاقییە کە دای ئەدا. «پەڵ» بە لامی زل ئەو کوچکەیە کە فڕێ ئەدرێ بۆ شتێک. «پەل» بە لامی بچووک لەم شوێنەدا لقی دارە. شعری شەشەم ئەڵی: ئەوانەی ڕاست و ڕووناکن و ئەیانەوێ خزمەت بە کۆمەڵەی ئادەمیزاد بکەن، تەنانەت نابێ بە تەنگ سەری خۆیشیانەوە ببن، نابینی قەڵەم -قەڵەمی
نووسین -هەموو دەم هەر سەرەکەی قەڵەم کراوە، واتە: قرتێنراوە. مۆمیش «شەم» هەر سەری بۆ مەقەست شۆڕ ئەکاتەوە بۆ ئەوە بیبڕن. ئەویان تا سەری خۆی نەدا بە قرتاندن نایەتە نووسین، ئەمیشیان تا سەری خۆی نەدا بە بڕین ڕووناکی نادا، «مورغی سولەیمان» پەپوو سڵێمانەیە. دیارە ئەو جیناسانەیش کە لەم بڕە شعرەدا هەیە هەموومان لەبەر چاوە.
پیرەمێرد لە پاش ئەمانە دێتە سەر باسی دیمەنی تەبیعی، بەو جۆرە کە بشێ خەیاڵی شاعرێک باسی هەوارگەی نازدارێک، یا چەشمەزاری چیمەن و ڕووبارێک، یا بە کوردی دەستکردی کردگارێک بکا، بە شێوەیەکی ڕەوان و بە تەبعێکی ڕەوانتر لە ئاوی سیروان، بۆ ئەوە ببێ بە نموونەی شعری بێ گرێ لە زمانی کوردان، باسی دیمەنی تاڤگەی «زەڵمشوێن» ئەکا و ئەڵێ:
مێژووی ئەدەبی کوردی کە ئەم شعرانەی پیرەمێرد ئەبینێ ئەوەی بۆ دەرئەکەوێ کە پیرەمێرد شۆڕشێکی خستە عالەمی ئەدەبی کوردییەوە؛ شۆڕشی ئەوەی هێنایە ناوەوە، ڕچەی شکاند بۆ ئەوە کە شعر بۆ جوانی عیبارەت دانەنراوە. بەڵکوو شعر دەرد و ئازار، یا خۆشی و ئێشی بازاڕ پیشان ئەدا ئەبێ لە عیبارەتێکی سادەی وەهادابێ کە ناو بازاڕیش لێی تێ بگا، هات بەبێ ئەوە خۆی عەزیەت بدا ئەم ڕێچکەیە گرت و ئەم ڕچەیە شکاند، دەستی دا بە دانانی شعری ڕەوانی وەهاوە کە هێزی مەعنای گەلێ لە جاران بە پێزتر بێ. شعرەکانی «لامارتینکەس» هیچ گرێ و قۆرتیان تیا نییە. لامارتینی فەرەنسی «١٧٩٠-١٨٦٩» بە دوو ساڵ لەپێش ئەوەدا کە لە دونیا دەرچێ و ماڵاوایی لە ئەدەبی فەرەنسی بکا، «پیرەمێرد» ی کوردی «١٨٦٧-١٩٥٠» لە کوردەواریدا بەجێ هێشت بۆ ئەوە ئەو شۆڕشە ئەو لە فەرەنسەدا هەڵیگیرساند ئەمیش لە کوردەواریدا هەڵیگیرسێنێ!.
پیرەمێرد ئەم پەردەیش دائەداتەوە، پەردەیەکی نیشتمانی لە شێوەی کوردییەکی پەتیدا هەڵئەداتەوە و ئەڵێ:
ئایا ئەگونجێ بوترێ: تا ئیستە لەمە جوانتر و بەرزتر و خاوێنتر کەوتۆتنە زمانی کوردییەوە؟ بە ڕاستی ئەم پارچە شعرەی پیرەمێرد ئەستێرەیەکی پرشنگدارە لە ئاسمانی ئەدەبیاتی کوردیدا، وە تاریخی ئەدەبی کوردی ئەتوانێ لە کانگای دڵیەوە شانازی بەم پارچە شعرەوە بکا.
پیرەمێرد شابازی خەیاڵی هێلانەکەی بەجێ دێڵێت، بەرز ئەبێتەوە لە ئاسمانی سەرخۆشانی نیشتمان پەروەرانەوە ئەسووڕێتەوە، وەکوو باکی نەبێ، نە لە کوورەی ئاگرینی تەبەقەکانی فەزا، نە لە تەنوورەی تۆف و سەرمای بورجی هەوا، ئاشنا ئەبێ بە ئاشنایانی میللەت و دەمارەکانی، تێراو ئەبێ لە سەرچاوەی قەومییەت، لە کاتێکا کە قەتارەی شەهیدەکان ئەبینێ، وا ڕەنگی خوێنی سووریان لەسەر بەفری سپی خاکی نیشتمان هاواری دایکی وەتەن ئەکا تا بە ئاسمان، لەنگەر ئەخا و پڕ بە دەم بانگ هەڵئەدا و ئەڵێ:
مێژووی ئەدەبی کوردی کە ئەم شعرانەی بەم هێز و پێزەوە بەرچاو ئەکەوێ، بەبێ ئیختیار و بەبێ دوودڵی چاری نامێنێ ئەڵێ: پیرەمێرد لە باسی شعری نیشتمانی و لاواندنەوەی نیشتمانییەوە پێغەمبەری ئەو مەیدانەی سەدەی بیستەمی کوردە و لە لاپەڕەی عەنعەناتی ئەدەبیاتا وێنەیەکە لە بارووی بە شکۆی ئەو نیگارستانە. بۆیەش وایە، چونکە دەری ئەخا کە لاپەڕەیەکی بە تیشکە بۆ بەرچاوی ئەو کەسانە، یا ئەو بێگانانە کە ئەڵێن: ئەدەبیاتی کوردی وەکوو ئەهرامەکانی میسر وایە، گۆڕانی بەسەردا نایە!... لام وایە ئەگەر بە چاوێکی بێ لایەنگرییەوە سەیری ئەدەبیاتی کورد و غەیری کورد بکەین، ئەکەوینە سەر ئەو باوەڕە کە بڵێین: لەچاو خۆیا ئەدەبیاتی کەم قەوم وەکوو ئەدەبی قەومی کورد بەرەو پێشەوە هەنگاوی ناوە، بۆیەش وا ئەڵێین، چونکە ئەو دەورانە کە لە بەرەبەیانی تاریخەوە کورد تا ئیمڕۆژ بینیونی ئەگەر هەر قەومێکی تر بیبینیایە، تا ئێستە ئێسک و پروسکیشی نەمابوو!.
پیرەمێرد وەکوو چۆن ئەم شاعرە بەرزە بووە، لەلایەن نووسینی ئەدەبیشەوە یەکێکە لە ئەدیبە هەرە گەورەکانی کورد لە دەوری خۆیا: هەروەها تاقە ڕۆژنامەچییەکی کوردیش بووە کە ٢٦ ساڵ قەڵەم و فیکری لە ئاسمانی کوردەواریدا هەموو جۆرە نەخشەیەکی کێشاوە. بێجگە لەمە، کە خۆی بە خۆی تاریخێک بوو بۆ میللەتی کورد. نووسینەکانی لەبابەت حقووق و ئیدارە، کۆمەڵایەتی، ئابووری و تاریخ و ئەشخاس، گەڵێ جاری وا ئەبوو شۆڕشێکی ئەخستە بیر و باوەڕی کۆمەڵەوە، لاپەڕەی ڕۆژنامەکانی و بەینی دوو بەرگەی گۆڤاری «گەلاوێژناوی تایبەت» ئەم شاهیدییەی بۆ ئەدەن. ئەم پیرەمێردە یاسایەکی بۆخۆی دانابوو ناوی نابوو «پەندی پێشینیانناوی تایبەت». لێرەدا «ضرب المثل کوردیفارسی» یا قسەی پێشینیانی ئەهێنا و هەریەکە بە جۆرێکی ڕەوان ئەیکردن بە شعرێک و بەرە بەرە لە ڕۆژنامەکەیا بڵاوی ئەکردنەوە. ژمارەی ئەم شعرانەی پەندی پێشینیانە گەیشتە «٦٤٤٨» شعر. بەڕاستی ئەم ئیشەی بلیمەتییەکی لە پیرەمێرددا پیشان ئەدا، چونکە بێجگە لە فەنی ئەدەبی، مێژووی ڕەوشت و ئادابی ١٨ ساڵ وڵاتی سولەیمانی پیشان ئەدا، کە ئەمە بۆ تاریخی ئەدەب کانێکی ئاڵتوونە و گۆشەیەکی ئەقڵییەتی کۆمەڵ دەرئەبڕێ. پیرەمێرد لە بن دەست ئەدەب و شعرەکەیەوە دڵی لێ ئەدا بۆ هەندێ شتی تر وەکوو دانان و خزمەتکردنی بە قوتابخانەی «زانستی» لە سولەیمانی، هانە هانەدانی ژنان و کچان بۆ خویندەواری و دانانی کۆمەڵە بۆیان، شیفتە بوونی بە «نەورۆز» و بە عەنعەناتی جەژنی نەورۆز، چونکە بە جەژنێکی قەومیی قەومی کوردی ئەزانی. پیرەمێرد بۆ کۆکردنەوەی شعر و نووسینەکانی خۆی، زۆر شل و شێواو بووە، کە چی بە پێچەوانەی ئەمە بۆ کۆکردنەوە و پیشاندانی شعر و ئەدەبیاتی شاعرەکانی تری کورد، زۆر توند و تۆڵ بووە. وەکوو ئەوە هێناویە دیوانی شاعری گەورەی کورد «مەولەویکەس» کۆ کردەوە و شعر بە شعر خستوویەتە سەر شێوەی سولەیمانی لە دوو بەرگا. لە «١٩٣٥» لە چاپی داوە. سەرگوزەشتی «مەم و زین» هی شاعری میللی «ئەحمەد خانیکەس» لە شێوەی بۆتانەوە کردوویە بە ڕیوایەت و لە ساڵی «١٩٣٥» لە چاپی داوە. چیرۆکی «دوانزە سوارەی مەریوان» و ڕیوایەتی «مەحمووداغای شیوەکەڵ»-کە دوو حەقایەتی ڕاستی و دوو داستانی قەومی کوردن -بە زادەی فیکری خۆی نووسیونی و یەکەمیان لە ساڵی «١٩٣٥» و دووهەمیان لە ساڵی «١٩٤٢» لە چاپی دان. هەندێ سەرگوزەشت و پەندی کورت کورتی کوردی کۆکردەوە و لە ژێر ناوی «گاڵتەوگەپ» دا لە ساڵی «١٩٤٧» لە چاپی داوە. ڕیوایەتێکی ئەڵمانی لە ژێر ناوی «کەمانچەژن» دا -کە کرابوو بە تورکی -ئەم هێنای و کردی بە کوردی و لە ساڵی ١٩٤٢ لە چاپی داوە. چاپخانەی ئەم هەموو چاپکراوانەی چاپخانەکەی خۆی بوو، کە چاپخانەی «ژین» ە. تەماشا ئەکەی بەم جۆرە شتانەی، پیرەمێرد سەرباری هێزی شعر و ئەدەبەکەی خۆی، لە جۆشی پیریدا ئەدەبی کوردی جوان کردەوە، کە چی دیوانێکی بەرز و باڵای خۆی هەیە، هێشتا لە چا نەدراوە.
هەندێ لە پەندەکانی لە دوو بەرگا لەلایەن «کاکەی فەللاحکەس» ەوە لە ساڵی ١٩٦٩ لە چاپخانەی «سلمان أعظميعەرەبی» لە بەغدا تا ئیستە لە چاپ دراون. دیوانی شعرەکەی لەلایەن موحەممەد ڕەسووڵ «هاوار» بە گەلێ قسە لەسەرکردنەوە لە ساڵی ١٩٧٠ لە چاپخانەی «العانيعەرەبی» لە بەغدا بۆ جاری یەکەم لە چاپ درا.