وەک چەتری سەری شاهییە قوببەی سەری بەرزە

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی حاجی قادری کۆیی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 3 خولەک  829 بینین
وەک چەتری سەری شاهییە قوببەی سەری بەرزە
وەک چەرخی موقەرنەس لە سەما تا وەکوو ئەرزە
وەک گونبەدی مینایە درەخشان هەموو لەحزە
ئەم خەیمە کە شەمسی بەی شاهنشەهی ئەرزە
تا چادری نیلی سەری سەر تەپڵەکی بەرزە
وەک عاریزی خوبانە بە سەریا عەرەق و نم
باریوە لەسەر بەرگی گوڵی قەترەیی شەونم
ساف و سپی وەک سوبحی قیامەت بە تەرەنوم
سەقفی وەکوو گەردوونە شکافی وەکوو ئەنجوم
پەردەی وەکوو ئەدواری سەما ئەتڵەسی سەوزە
بۆ سەیری تەماشایە دڵ و جان لە جنوون دا
وەک نوقتەیە دڵ ئێستە لەنار حەلقەیی نووندا
حەسرەت لە دڵی سەرووی سوهی دا لە ستوودا
هەروەک ئەلفی جانە ستوونی لە سکووندا
نەک تابیعی غەیری موتەحەڕیک وەکوو هەمزە
قوربانی سەری تەپڵەکی بی مەسنەدی شاهی
وەک خاڵی ڕوخی دولبەرە قوببەی بە سیاهی
بۆ بەرزی و نزمی لە مەهە تا وەکوو ماهی
ئەتتابی وەکو توولی ئەمەل لا موتەناهی
ئەوتادی وەکوو کێوی ئوحد مەرکەزی فەیزە
ئەجوافی منەووەر بە قەنادیل بە چەپ و ڕاست
ئەترافی وەکوو دەشتی خەتا گوڵ بە چەپ و ڕاست
ئەکنافی هەموو ساغیری پڕ موڵ بە چەپ و ڕاست
ئەوسافی وەکوو خەتتی جەداول بە چەپ و ڕاست
وەک ماری موتەلەم کە تەلیسی سەری کەنزە
لەم گوڵشەنە ئەم جەننەتە پڕ لالە و سونبول
شاهی چەمەن ئارایە بە جیلوەی ڕوخی خۆی گوڵ
بولبول لە فوغانایە ئەکا ئەم چڵ و ئەو چڵ
لای ژوورووی سەمەن، نێوەنی گوڵ، دامەنی سونبول
ئەم سوورەت و مەعنایە دووسەد جەننەتی نەغزە
نابێتە مەلا هەرکەسی مەندیلێ لەسەر نێ
سەعی ئەبێ ئەغماس لە دڵ و خوێنی جگەر نێ
ناڵەی دڵی بلبل وەکوو تیر پێ لە ئەسەر نێ
ئەم نەوعە گوڵە هەڵ ئەکەوێ جارێ لە قەرنێ
نەک وەک گوڵی بازارییە دایم هەموو لەحزە
لەم کەعبەیە بنوارە چە خۆش مەنزەرە حاجی
سابیت وەکوو بەردی حەجەر یەکسەرە حاجی
تەوفی بکە، ماچی بکە، تۆ سێ سەرە حاجی
فی الجملە وەکوو خاڵی لەبی دولبەرە حاجی
دڵ بەندە، دەسا یادی سەبا هەڵسە مەلەرزە
لەم ڕێگەیە سەر کە بە قەدەم «كان وما كانعەرەبی»
ساتێکی مەوەستە بە زیارەت بە دڵ و جان
ئەی پەیکی سەبا نامەبەری عاشیقی بێ جان
هەر لێرە هەتا دەشتی بەهەشت ئایینی لاجان
ئاهستە بڕۆ نەک وەک دێوانەی هەرزە
ئەم ڕێگەی هیجرانە فەتح کە بە عەجالەت
هەرچەندە وەکیلی بڕۆ ئەمما بە ئەسالەت
تا نیوە ڕێگا ئەڕۆی ئەمجا بە خەجالەت
تا داخڵی خەڵوەت ئەبی ئەمما بە وەکالەت
خاکی قەدەمی ماچ بکە بەم تەرزە کە تەرزە
وەک پیری لەپێ کەوتوو کە ئەڕوا بە فەلاکەت
بۆ فەیزی حزووری بە ئەدەب بگرە عەساکەت
لەم فەیزە ئەبەستین من و تۆ عەقد و شەراکەت
مەئزوون بە ئەمەندەش وەکوو ئاهم بە نەزاکەت
لادەی سەری زوڵفی نە وەکو بیخەیە لەرزە
ئەم خەیمە کە ئارامگەهی یارە وەکو دڵ
گوڵ ئیسم،گوڵ ئەندام،گوڵ ئەجسام وسەفا گوڵ
بۆ ئەو گوڵە «خادیمناسناوی ئەدەبی» وەکوو «حاجیکەس» ببە بولبول
وەسفی چە بکەم نێوەنی گوڵ دامەنی سونبول
شایستە سەنا خوانی بکەم هەروەکو فەرزە