ئەی خالقی دوو عالەم پەنهان و ئاشکاری
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی حاجی قادری کۆیی
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
851 بینین
ئەی خالقی دوو عالەم پەنهان و ئاشکاری
سەرداری سەروەرانی بێ مایە مایەداری
کەمتر غۆڵامی دەرگەت شاهانی تاجداری
ئەی بێ نەزیر و هەمتا هەر تۆی کە بەرقەراری
بێ دار و بێ دیاری بێدار و پایەداری
شیرینی بەخشی میوەی ئەشجاری باغەکانی
بێ کۆڵەکە و واسیتە ڕاگری ئاسمانی
بۆ دۆستانی موخلیس موئنیسی قەلب و جانی
بۆ باغی مەردی باغی سەرمایەیی خەزانی
بۆ مەزرەعەی فەقیران سەرمایەیی بەهاری
ئەحمەد هەتیوی بێ باب کردت بە شاهی ئەعزەم
بێ مەکتەب و موعەللیم لە عیلمی تۆ بوو ئەعلەم
بێ تاجی پادشاهی تاجی شەهانی ئەعزەم
تۆ پادشا نیشانی بۆ هەر سەودای ئەعزەم
بێ سەدر شانشینی بێ پەردە پەردەداری
جەبباری پڕ عەدالەت قەههاری هەر غرووری
سەتتاری هەر گوناهی بۆ موجریمان غەفووری
بۆ سابیران سەبووری بۆ شاکیران شەکووری
خەللاقی بێ فتووری سوڵتانی بێ قسووری
ڕەززاقی مار و مووری ئاودێری دێمە کاری
بۆ فەوتی دوژمنانت مێشوولە جەیشی تۆیە
بۆ زەوقی دۆستانت میعراجە عەیشی تۆیە
ڕوویی زەمین سەراسەر یەک دەفعە فەرشی تۆیە
فەیرووزە تەختی گەردوون مەسنووعی نەقشی تۆیە
یاقووت و لەعلی تۆیە ئەستێرەکان دوراری
بێ ماڵ و ماڵداری، دارایی دوو جیهانی
ناو و نیشانی تۆیە بێ ناو و بێ نیشانی
لەم نوکتەیە کە نووسیم خامەم شکا زوبانی
جێ و مەکانی تۆیە بێ جێ و بێ مەکانی
لەیل و نەهاری تۆیە بێ لەیل و بێ نەهاری
سەتتار و عەیب پۆشی بۆ عەیب و عاری عالەم
مەعلوومی عیلمی تۆیە ئەسرار و کاری عالەم
هەر لوتفی تۆیە باعیس بۆ ڕستگاری عالەم
هەر ئەمری تۆ مەدارە بۆ کاروباری عالەم
هەرچەند بێ وەزیری بی سەدر و کاروباری
مەغرووری حوسنی تۆ بوو یوسف کە کەوتە زیندان
بەبۆنی ئەو ڕۆشن بوو دوو چاوی پیری کەنعان
سووتاندی نووری تۆ توور شێواندی ئیبنی عیمران
سەحرا نەوەردە شەوقت خورشیدە ماهی تابان
دوو جارییە شەو و ڕۆژ بێ مەحمەل وعەماری
مەدحت کرا بە تازی هەم فارسییە و کوردی
مەدداحەکان بە زۆری هەریەک لە نەسلی کوردی
«خادیمناسناوی ئەدەبی» لەبەر تەعەسوب تەخمیسی کرد بە کوردی
مەعلوومە بۆچی «حاجیکەس» مەدحت ئەکا بە کوردی
تاکەس نەڵێ بە کوردی نەکراوە مەدحی باری