دڵێکم بوو ئەویشم وا بە ناز و عیشوەیی تۆ دا
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی «سالم» عەبدولڕەحمان بەگ
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
776 بینین
دڵێکم بوو ئەویشم وا بە ناز و عیشوەیی تۆ دا
تەمەع بۆ دانە چینی بوو لە خەت و خاڵی هیندودا
گورفتارە ئەوا ئێستا لە حەلقەی توڕڕەیی موودا
حکایەت خوانە تووتی دڵ بە دەوری داوی گێسوودا
مەزەننە عەکسی خۆی دیوە لە ناو ئایینەی ڕوودا
دەمێکە دڵ لە هیجرانا دەسووتێ وا لە میحنەت دا
هەموو دین و ئیمانی خۆی بەعیشوە ونازو خەندەت
مەراقی ماچی لێوت بوو غەرەز بۆ کوشتنی نەت دا
لەبت بۆ دارووی جێ نێشی ماری زوڵفەکەت نەت دا
هەتا مردن بە حەسرەت بابدەم دەستم بە زانۆدا
وەکو بولبول بەشادی بە تەوافی گوڵ لە نەورۆزا
تەمابوو دامەنی بگرم وەکو گوڵ ڕووی ئەفروزا
غەزەب ئالوودە بوو لەرزی لەقەهرا چاوی ئاڵۆزا
تەمابوو حەلقە کەم دەستم بە قەددی زوڵفی ئاڵۆزا
نیهان بوو مەتڵەبم وا کەوتە سەریەک موو بەسەر موودا
دووتا بوو پشتی وەک ئەلفم لە حەسرەت ئەبرۆیی دالت
بەخوێنی خۆم تەڵەبکارم بە ماچی لێوەکەی ئاڵت
بە بێهۆشی و سەرمەستی لەبادەی چاوەکەی کاڵت
تەڵەبکارم بدا ڕوتبەم بە دامەن بۆسەیی خاڵت
شەهنشاهی کە شاهی کیشوەری ڕۆمی بە هیندو دا
دڵم وەک شانە بۆ زوڵفت بە دائیم ئاشنان هەردوو
لەگەڵ بادی سەبا هەر یەک قەدیم و مەحرەمن هەر دوو
لە بۆنی زوڵفتا قەت ناخەون وەک زاهیدن هەردوو
لە سیدقم شانەو بادی سەبا هەم شاهیدن هەردوو
غوباری توڕڕەیی میشکینی تۆ نافەی بە ئاهوو دا
بەیەک نوقتە دەگۆڕێ (زەحمەت) و (ڕەحمەت) گەلێ زددن
دڵێ عاشیق لە هیجرانا لەگەڵ عوشرەت گەلێ زددن
گوڵی ڕووی تۆ ئەڵێ «خادیمناسناوی ئەدەبی» لەگەڵ جەننەت گەلێ زددن
بەعەهدی دیدەیی بازا دڵ و سیحەت گەلێ زددن
بە سالمکەس کەی ئەمێنێ باز ئەگەر چنگی لە تێهوودا؟