بۆ دڵ وەکوو سلێمان هود هود کیتابی هێنا
پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی «سالم» عەبدولڕەحمان بەگ
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
830 بینین
بۆ دڵ وەکوو سلێمان هود هود کیتابی هێنا
بلبل بە موژدەیی گوڵ بۆ من جەوابی هێنا
موتریب لە بەزمی ساقی عوود و ڕوبابی هێنا
ساقی لەپەردە دەرهات جامێ شەرابی هێنا
دڵ خیرەما لە حیرەت ماهـ ئافتابی هێنا
شوعلەی جەمالی دولبەر کلپەی لە دڵ کە ئەستاند
هەردەم بە سەد عەزابی جەرگ و دڵی ئەبرژاند
زەڕڕاتی لێ بڵاو بوو هەر گاهـ کە تابی ئەستاند
یەک زەڕڕە عەکسی پرتە و دەرکەوت و تووری سووتاند
ئایینە سەخت ڕوو بوو لەم عەکسە تابی هێنا
زاهید لەعەشق و مەستی تەفرەی ئەدا لە ڕێیدا
ئەم حاڵە بۆ تۆ نابێ ڕسوا و نەنگی تێدا
بەختم موساعەدەی کرد عەزمم کە لێ بوو پەیدا
بۆ تۆبە سوویی مەسجید هاتم بچم لە ڕێی دا
بۆ کووویی مەیفرۆشان عەزمم شتابی هێنا
بەم حەسرەتە لە چاوم خوێناوی ئەشکە وەک نیل
ناڵەی شەوانەیی من ئەڕوا بە فەرسەخ ومیل
دلبەر بە نازو غەمزە ڕوومەت بە چەشنی قەندیل
ڕوو هەر لە من دەپۆشێ وا حاڵییە کە جبریل
هەر خاسە بۆ من وئەو ئایەی حیجابی هێنا
پرسینی تۆ شفایە بۆ عاشیقانی خەستە
ئەنفاسی عیسەوی بوو لەفزی دەهانی پوستە
بۆ دەفعی چاوی بەدکار ئیحسانی وا کەبەستە
تیماری چاکی سینەم ڕاجیع بە چاوی مەستە
بەختیش موافقی عەشق بۆ من خرابی هێنا
فکری جەماڵی دولبەر کەوتە دەروونم ئێستا
بەم فکرە سۆزی ئاگر شوعلەی لە دڵ هەڵستا
لەم ئینتیزارەدا بووم خورپەم لە دڵ هەڵستا
یارم لە دەر دەروون هات دەستی ڕەقیب لەدەستا
غەمناک و شادمانم ڕەحمەت عەزابی هێنا
ساقی و شەراب و موتریب مەعشوقی زولف و سونبول
خادیمناسناوی ئەدەبی لە گوڵشەن ئیمڕۆ بولبول موقابیلی گوڵ
هەی هەی چە عوشرەتێ بوو لەم حەلقەیی گوڵ و مول
وەی وەی چە مەجلیسێ بوو دوێنێ لە دیدە و دڵ
دولبەر شەڕابی گێڕا، سالمکەس کەبابی هێنا