غەزالانی حەرەم ناکەن لە موشتاقانی مەحرەم ڕەم
پێنج خشتەکی خادیم لەسەر غەزەلی حەمدی ئەحمەد بەگ ساحیبقڕان
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
799 بینین
غەزالانی حەرەم ناکەن لە موشتاقانی مەحرەم ڕەم
لە ڕێی کەعبەی ویسالی گەر بڕێژن ئەشکی وەک زەمزەم
نیگارم خۆی ئەگەر دەرخا منیش ئەینوارمێ کەم کەم
نەنۆشێ ئاوی گوڵ بلبل منیش نەینێمە سەردەم دەم
ئەبێ ئەو شیوەنی گوڵ گوڵ بکا من گریەیی دەم دەم
چە بەزمێکە لە مەی ئیمشەو کە مینا تا ملی پڕ بوو؟
لە دەنگی بلبلیش گوڵشەن لە شۆری گوڵ گوڵی پڕ بوو
دڵی مینا لە جۆشی عەشق لە ناڵەی قولقولی پڕ بوو
کە جامی مەی کوڵی گریەی سوراحی دی دڵی پڕ بوو
بە چاوی پڕ لە ئەشکی خوێنەوە فەریادی کرد جەم جەم
لە شەودا هەڵفڕینی وا بەسەرچاوم بە یەکدەم هات
وەهام زانی کە دولبەر هات کەچی دیم جیلوەیی غەم هات
چە بووکێ بوو کەوا ئیمشەو لە بۆ ئەم خانە مەحرەم هات؟
وەهام زانی جەنابی غەم لە دڵدا جێ نەبوو هەم هات
گەلێ ماڵی دڵ ئاوابێ کە دای جێگە بەشی هەم هەم
لە بازاڕی مەعانی ڕێ لە عیلم و مەعریفەت نەگری
بە دیقەت بە کە خەرموهرە بە نرخی لەعل و دوڕ نەکڕی
لیباسی عەشق بە باڵای زاهیدی ئەهلی ڕیا نەبڕی
ئومێدم کردەوەی شیرین لە ناشیرین ئەبێ نەکری
ئەوەی جۆیایی لەعلە قەت شکی ناچێتە سەر تەم تەم
غەمی ئەم عەشقە یاران زۆر لە شادی خۆشترە ئەلحەش
بە گریەی نائومیدی دا ئەدا هەردەم بە دڵ ڕەونەق
ئەوەی من وا لەوم دیوە ئەگەر یەک جار نەبم ئەحمەق
فەرەح گەر هاتە لای من ناعیلاجم ئەیدەمە بەر شەق
لە یاری ناموافیق خوانەخواستە نەک بخوا غەم غەم
غوڵامی ئاستانی ئەو شەهنشاهی نەوا هەر شەهـ
کە جیلوەی ئەم جەمالەم دی تەحەییور مام وتم بەهـ بەهـ
بە نیسبەت شوبهی ڕوخساری چە ئینسافە بڵێم وەک مەهـ
دەبێ تەشبیهی ڕوخساری بە قورسی خۆر بکەم نەک مەهـ
لەگەڵ ئاوی حەیاتا مەی قیاس ئەکرێ نەوەک زەم زەم
جیهان وەک دەشتی بوو گوتم ئاخۆ چە حاڵێکە
گوتی «خادیم»ناسناوی ئەدەبی تەماشا کە ئەمە نووری جەماڵێکە
لە قافیەی تەنگەوە زانیم لە سەر لێوی چە خاڵێکە
لە قورسی ڕوومەت و غونچەی دەمی «حەمدی»کەس سوئالێکە
لەسەر زۆر، زۆرە ئیحسانی جوان مەردان لەسەر کەم کەم