بۆ حاجی ئیبراهیم لە ڕۆژێکا لە کاتی بەرەوچوونی حاجی عەلیا

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 2 خولەک  496 بینین
کاکە حاجی لێم ببوورە گەر قسەم ڕووتە و ڕەوان
جەوهەرێکی لێ ئەچۆڕێ هەر وەکوو تیغی دەوان
ناعیلاجم گەر سەرم داناوە ڕاسی هەر ئەڵێم
من وەکوو دانایی کۆیی هەر ئەبێ حەق کەم بەیان
چاوەڕێی بەیداخی سەوزم بێ بە پاسی زەردەوە
یا دەنگی «اڵلة اكبر»عەرەبی حەمدی حەیی لامەکان
حەمدی ئەو خوایە کە وا ئێوەی گەیاندە ماڵی خۆی
خاک و خۆڵی ئەو مەقامەی کردە سوورمەی چاوتان
ئەو کەسەی دێنی مەدینەی ئارەزوو بێ دینییە
کەی ڕەوایە دڵ نەگۆڕن یا نەشۆرن چاویان
ویجدی جەددی لازیمە مەککەی موکەڕەم گەر ئەچی
گەر نەهاتایە بەسەرما ڕێزی وەر وەر ڕۆحەکەم
حازرم ئەو کاتە ڕۆحم کەم فیدای سەییارەتان
تابیعی ئەخلاقی مامت بە لە دین و لە ڕاسیا
ڕۆژی ڕێژی وەر وەر و «اللة اكبر»عەرەبی چەن جیان
ڕۆژی شادی و شەڕ ئەڵێن بەمیان و بەویان ئاشتی
ملکەچی قوچی قەزا و حازری قوربانە گیان
مانگی ذي الحجةعەرەبی و محرمعەرەبی ناویان شهرالحرامعەرەبی
ئەشکی حەسرەت داڕژێنە گییتە جێی ئەسحابەکان
تیا حەرامە شەوق و شادی پێت بڵێم مەعناکەیان
لەو کرا قوچی فیدا دەفعی بەڵا باش «السماء»عەرەبی
لەم ڕژا خوێنی خەتا تەئسیری تا تەئخیر زەمان
ڕاس ئەپرسی ئەم دوو مانگە کاتی ئاگادارییە
کەی ڕەوایە بێ خەبەر بێ تۆ لە مەوزووعی ئەوان
تەوفەکەی «بيت الحرام»عەرەبی و شینەی شاری نەجەف
ڕەسمێکی کۆنن لە دنیا چوونیان و باسیان
حاجی و شێخ و مەلا بۆچی بەسەهوا زۆر ئەچین
ڕۆژی گریانە و نەدامەت مەنهەجی ڕۆژی جەزان
کاکە ئێرە شاکەلە ئەمجا لەسەر خۆت بێ و بچۆ
ڕیزی وەر وەر وەک نەمانە ڕیزی نەزمە وەک زەمان