چەن ئامۆژگارییەک

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 1 خولەک  638 بینین
لەبیرت گەر نەچێ تا کاتێ پیری
ڕمووزێکی ئەژی تەنیا بە میری
بە کوردی و کورتی و ڕاسی و ڕەوانی
لە بیری عیلم و حیلما بێ بە بیری
***
درۆ و حیلە و خیانەت ناڕەوایە
لە ڕاسی لامەدە مایەی سەفایە
خودا و ئایینی ئیسلامی بناسە
بەڕاسیش شاکەلی پشت و پەنایە
***
کە شاکەل شەوقی ناوی نامەتانە
جەلای پێنووس و دەست و خامەتانە
ببیسن پەند و بیر و بۆی فیدا بن
لیباسێ ڕۆژ و شەو بێ جامەتانە