ئەم بەیانیە تاسەی خاسم کرد
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
784 بینین
ئەم بەیانیە تاسەی خاسم کرد
تاسەی تۆم ئەکرد بێ درۆ ڕاسم کرد
پیاسەم ئەکرد لە سای هەنارا
بەژنی تۆم ئەدا لەگەڵ ئەنارا
ڕاس و مەوزوونتر هەڵچوبوو لە ئەو
ڕۆژی ڕۆشنی لێ کردم بە شەو
وەکامی مەیلت مەیلی کاسم کرد
نیاسم نەما تەرکی ناسم کرد
شێوەی کۆچی یار چۆکی شکاندم
تەئەمول نەما تاوێ ناڵانم
تاقەتم نەما لە تین و تاوا
گەڕیام و گریام هەتا ڕۆژاوا
ڕۆژاوا وەک شێت دەشتم دا لەبەر
هەتا سەعداوا بۆ کاتی سەحەر
بۆی دەرچووم تەنها ڕووەو هەورامان
بە ناڵە و نرکەی هۆ زامان ئامان
تەسکینی نییە دووری بێ ویساڵ
بۆیە ڕووم کردە قاپی زوالجلالعەرەبی
ڕانموونیم کا هەتاکوو دووڕۆ
لەگەڵ یارانا بە بێ داغ و ڕۆ
بۆ لای خانەقای عوسمانی عەلا
هم «اهل التقي»عەرەبی لە دەوحەی عولا
بەل تکای تکەی پر نووری عوسمان
بتکێتە زامی ئازاری زەمان
ساڕێژ کا یەکسەر زامی کۆنە و نۆ
مەر لەوێ دەرچێ دەردی دووری تۆ
ئارامی بگرم هەتا وە مردن
شاکەلیناسناوی ئەدەبی دەرکا لە دەس چی کردن