سەفای هەردەکەی پای هەردی شاکەل
لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
1 خولەک
633 بینین
سەفای هەردەکەی پای هەردی شاکەل
لێت ئەپژێنێ خوشاوی ئەمەل
غەرقی ڕەحمەت بێ ڕوحی مەولەوی
چەن جوانی فەرموو خاڵۆی مەعنەوی
وادەی خاو نییەن فەسڵی شکارەن
دەشتەکەی پای هەرد شاکەل دیارەن
جروە جروەی مەل سەربەرگی گیا
بۆت بەیان ئەکا بێ مەیلی دنیا
ڕاو و ڕابواردن خۆشە دەم دەمێ
سەفای بێ نەی بێ لابەرێ غەمێ
ساتی سوحبەتی یارانی گیانی
خەمت لا ئەبا زۆر بە ئاسانی
زیراعە چاکە و فەلاح دڵخۆشە
بەڵام دنیا خۆی هەر کەشاکەشە
ئاغا و ڕەئیسی چاکیش مەحاڵە
فەلاحیش بۆ خۆی خەریکی ماڵە