شینی خوالێخوشبوو شێخ سلێمان

لە کتێبی:
دیوانی شاکەلی
بەرهەمی:
شێخ ئەحمەد شاکەلی (1905-1980)
 3 خولەک  829 بینین
برا ئەمڕۆ لەدەس دەرچوو دەخیلە هەوڵی فەردایە
نەوا فەرداش لەدەس دەرچێ دڵی شەو کاتی سەودایە
میسالی شەمع نیوەی شەو سەراپا غەرقی ئەسرین بوو
خۆشت ڕیسوای سەودا کرد و ئاخر ساتی سەودایە
مەنازە بەم دووسێ ڕۆژەی ئاخری عومرە
کە سەیلێ هات و تێپەڕ بوو لە کوێ ڕوو بۆ بەرەودوایە
دەمێ بۆ حاڵی خۆت بگری دەمێ تر دەم لە یەکنایە
لەبۆ نەچوونی پەی دەرپەی دەمێکە دەئبی دنیایە
دەخیلم ڕشتەیی عومرت بپارێزە لەدەس سەودا
کە عومری نازک و سەودا قسەی هەودا و مەودایە
شعورێکت هەیە فەرموو تەماشاکە پەڕەی مێژوو
ئەزانی ئەو دەمە چۆن چوون سەلاتینی هوما سایە
مەسەل خوسرەو دڵی شەق بوو ئەڵێن شێرۆ هەڵیدێرا
شەق و پەق تاقی کیسرا بوو ئەمێستاکە بە بێ مایە
سلێمان ئاسەف و تەختی بەتاراجی ئەجەل ڕۆیی
جنوودی چەن هەزار جینسی ئیمێستێ بێ سەر و پایە
گەلێ شاهی وەک ئەسکەندەر بە کۆڵی زینەوە گلیا
بە جارێ پیادە و مات و کشی لێ بوو بەسەرمایە
لە هات و مات و بەرزو نزمی عاقڵ بێ خەبەر نابێ
خەڵات و هاتی بێ ماتی نییە ئەم کۆنە دنیایە
نەبوو کەس وەک منی بێ غەم لە دنیادا بەسەربەستی
فەلەک تووشی غەمی کردم بە جارێ بۆم موهەییایە
چ غەم ئاسیبی هیجرانی سلێمانێکی با تەمکین
مەقام ئاسەف گوشادە کەف نموونەی جەدی ئەعلایە
چ فیرقەت فیرقەتی یەکجا هەتا ئەو ڕۆژی میعادە
لە بۆ ئەو حورمەت و ڕاحەت لە بۆ من شۆرو غەوغایە
قیامەت هاتووە دنیاوە یا دنیا قیامی کرد
لە من کاول بووە دنیا وەیا دوا ڕۆژەدنیا
لەبەر گریان و قورپێوان واوەیلا و سەرقەوران
بی عەینی شاکەلیناسناوی ئەدەبی کاول وەکوو قامی قیام وایە
گەلێ قەلبی مشەووەش کرد کە شایەع بو وەفاتی ئەو
لەسەر کۆمار و ئەشراف و لە ئەنجامی هەموو لایە
دەروون بێ غەم، ڕەزایل کەم، پەسەندیدە سیفاتی جەم
شەرەف عالی، نەسەب ئەعلا، کە ئەجدادی موعەللایە
لە پیریی ناقسی عەقڵم قسەی تەئریخەکەی پرسی
وتی چاک لە «الحقنابهم»عەرەبی تێپەڕ کە ئەولایە
لە «ذريتهم»عەرەبی بگرە ڕمووزی ئەسڵی تەئریخی ١٣٥٥
کە تەفسیری پڕی تەبشیرە، ڕەمزێکی بەمەعنایە
ڕمووزی حەرفی تەئریخی ئیشاراتی بەشاراتە
موحەقێق لایق زاتێکە ئەوڕوتبەی «اوادني»عەرەبییە
مەقامت چوونکی مەحموودە، محەمەد حامی ئەو بێ
سەعاداتی حەمە و مەحموو، لە مەحموودم تەمەننایە
لە هەوری ڕەحمەتی باری، ببارێ عەفوی یەکجاری
بەسەریا داڕژێ هەردەم لەمەولا تاکوو مەولایە
ئیتر ناڵینی تۆ ئەحمەدناسناوی ئەدەبی بە تەئسیرە هەتا مردن
دەمت گەرم و دەمت پڕ دەم هەتا ئاخر دەمت وایە