چاکە لەگەڵ مەخلووق شوکری نیعمەتە بۆ خالیق

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  649 بینین
پیاوی بێ نەوا تۆ بە دۆست بگرە
گۆزەی بێ دەسک بە دوو دەست بگرە
بۆ بێ نەوایان بەرگ و نەوا بە
چاکە لە دونیا بە فرسەت بگرە
شوکری خودایە بەخشین و چاکە
کاری فەقیران بەڕەحمەت بگرە
شوکری نیعمەتە زیاد ئەکا نیعمەت
ڕێی ئەهلی کەرەم بە هیممەت بگرە