وەسیەتنامەی خادیم
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
2 خولەک
792 بینین
وەسسیەت بێ لەپاشی من لەبۆ یارانم ئەم نامە
ئەوەی باقی بمێنێ پاشی مردن چاکەیە و نامە
ئەوەی بیچێنی ئاخر هەر ئەوەی ئەدروویەوە قوربان
نەتیجەی چاکە هەرچاکە نەتیجەی بەد بەد ئەنجامە
وەکوو سوبحی سەعادەت فەیزبەخشە شامی خوچاکان
سبەینەی خراپەکانیش تاریکستانە وەک شامە
گرێبان چاکە بۆ چاکە یەکێ چاکەی نەکرد ئەووەڵ
لە دونیا و لەعوقبا لای هەموو کەس بێ بەش و کامە
بە ڕووخۆشی لەگەڵ عالەم بەسەرپۆشی لەعەیبی خەلق
بە کۆشش بە هەتا باقی بمێنێ بۆ تۆ ئەم نامە
بەحوسنی خوڵق ئەکا خالیق سەنایی ئەحمەدی موختارکەس
لە قورئانا کەلامی خۆی بەیانە شوهرەتی عامە
لەگەڵ هەورە ئەدەب وا کە لەگەڵ گچکە وەها موشفیق
کە گەورە پێت بڵێ: کاکە، بچووکیش پێت بڵێ: مامە
لەئەخلاقی بەشەردا بە، بە «شەڕ» هەرگیز مەبە بۆ کەس
ئەوەی ئەهلی «شەڕ» ە، حەیوانە، بێ ئەخلاقە، بێ فامە
ئەوەی خراپەت لەگەڵ کا هەر خراپەی دێتەوە ڕێگا
لەفکری ئینتیقاما هەر کەسێ بڕوا ئەوە خامە
لە کاری دین و دنیادا، موعینی یەک بن و یەک دڵ
لەگوێ بگرن قسەی خادیمناسناوی ئەدەبی تەعاوز کاری ئیسلامە