کەم دەسەڵاتی بەشەر بەرامبەر توانا و دەسەڵاتی خوا
لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
1 خولەک
713 بینین
لەعەدەم هاتنی من کەوتمە سەحرایی وجوود
کەوتمە ژێر باری ئەمانەت بە ڕکووع و بە سجوود
گەر ئەوەی دیومە لە دنیا ئەمەیە نەبوایە
بۆ ژیانێکی مووەقەت چە زیانێکە چە سوود
هەیکەلی خاکە دروست کراوە لەبۆ خەراکردن
درەنگ و زوویی چییە فەرقێکی لە کارا مەقسوود
جەوهەری ڕۆحی لە ناو قاڵبی خاکی دانا
چ بەقایێکە فەنا حازرە دایم مەوجوود
چەندە مەجهوولە لەمن فایدەی خەلقەتی من
ساڵەها نەشوونوما کردن و بوونم مەفقوود
کێم و من چیم و بەکاری چی ئەشێم ئیمڕۆکە
لە وجوودم چ سەمەر فائیدەی بوو مەوجوود
خانەی ڕاحەت و ئاسایشی من بوو کە عەدەم
هەر لەبۆ ڕەنجی وجوودم بوو کەوابووم مەوجوود
جاهیلم من کە لە کوێ هاتم و بۆ کوێ ئەچم
کێ ئەزانێ بە حەقیقەت چییە ئەم حاڵە چە سوود
ئارەزوویەکە حەکیمانی جیهان ساعی بوون
کەشفی ئەم حاڵە نەبوو سەعی ئەوان بوو بێ سوود
کاشیفی ڕازی حەقیقەت بە حەقیقەت خوایە
فەهمی مەخلووقە لە ئەسراری ئیلاهی مەحدوود
خادیمناسناوی ئەدەبی ئەم مەسئەلە زۆر غامیزە و «لاينحل»عەرەبیە
حەلقە لەم دەرگە مەدە فائیدە نادا مەقسوود