گەنجینەی مەردان
لە کتێبی:
گەنجینەی مەردان
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
932 بینین
ئەم گەنجینەیە گەنجێ نییە زێڕ و زیو و جەواهیری تیابێ، بەڵکوو گەنجێکە سەدهەزار بەقیمەتتر لە موجەوهەراتی تیا نووسراوە. خەزنەی مەردانە، گەنجی پیاوانە، ئەو پیاوانەی کە گوڵی باغی ئینسانییەت و مەردی بوون، بە کرداری جوان جوان ڕازاونەوە و خزمەتی بەشەریان لەسەر شان ڕاگرتووە و تەماشایەکی قیامەتیشیان کردووە. لە هەموو عەسرێکا مەرد زۆر بووە و دائیمەن هەیە، ئەمما هەموو مەردێ ئەو خزمەتە نابینێ وەک ئەمانەی لە «گەنجینە»دا نووسراون و ئەمسالشیان زۆر بووە و قابیل نییە یەکە یەکە هەمووی بنووسرێ، چونکە ئەوە باری وشترێ کاغەزی ئەوێ. بۆ نموونە و دەرسی ئەخلاق بۆ خوێندەواران چەند زاتێکم نووسیوە کە ناویان تازە بکەمەوە، باوجوود لە گۆشەی تەئریخدا هەر یەکەو کەوتووەتە ناوەوە. من ویستم چەند مەردێ لەم نامیلکەدا بەیەکەو بنووسم، ناویان تازە بکەمەوە.
نمرد آنکه از وی بماند به جایفارسی
پل و مسجد و خان و مهمانسرایفارسی