کابرا گەرەکییە بنووسم ڕووس بووم

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  522 بینین
کابرا گەرەکییە بنووسم ڕووس بووم
لە دین و ژین و ئیمان مەئیووس بووم
قوڕئان و دین و خوام نەئەناسی
ڕقم لەوە بوو کە بکا باسی
باوک و باپیرم گشتیان دین لەق بوون
بە قەولی ئەوان هەموو ئەحمەق بوون
قسەوباس زۆرە لەسەری ناڕۆم
هەموو کافر بووین لە عەجەم تا ڕۆم
وا شوکور ئێستا گشت موسوڵمانین
ئێستا هەموومان ئەهلی ئیمانین
پێت خۆش بێ یا نا من لام وا نییە
لەکوم دینوکوم بۆ من کافییە
بەخوا برا من ئەوەمە کە بووم
نە موسوڵمانی وەک تۆم نە جووم!