شیعرەکانم
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
771 بینین
شیعرەکانم بە زاری کوردانم
دیارییە بۆ دیاری کوردانم
هاڵەکۆکەیە و گەزیزەیە و شنگە
کوزەڵە و قازیاخەیە و پونگە
دڕک و داڵە و گڕاڵکی پڕسۆز
بۆ گڕی ئاگری شەوی نەورۆز
ڕێبەری ئەو خەیاڵە بەرزەی تۆ
نافیعی مەزهەریش شپرزەناسناوی ئەدەبیی تۆ