بۆ شپرزە لە هەژارەوە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  767 بینین
پێکەوەمان بێت کاکە شپرزە
بژی بە خۆشی بێ چەت و پرزە
گش ڕۆژی ساڵت جەژن و پیرۆز بێ
بێ مەگەز و مۆز بێ تەپوتۆز بێ
بێ مرقەی سۆفی و حاوحوی دەروێش
بێ چرتە و پرتە و قرتەی پاش و پێش
بێ قیڕە و نیڕە و شیڕەی پیرەژن
تێر و مڕ و پڕ لە کاسەی جەژن
خوا بتپارێزێ لە بەڵای مەلا
نە بۆمبات بۆ بێ نە دەرد و بەڵا
هەرکێ شپرزەناسناوی ئەدەبیی خۆش ناگەرەکە
ئەشێ پێی بێژن کاورا کەرەکە
نافیع گیان قەزات لە هەژارناوی تایبەت کەوێ
کێ تۆی خۆش نەوێ هەرگیز نەسرەوێ!