خوایە عومرم بەشی خۆم کرد
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
664 بینین
خوایە عومرم بەشی خۆم کرد
تاقیم کردۆ درشت و ورد
زۆرم دی موحتاجی نان بوو
زۆر فەقیر و پەرێشان بوو
شوکور ئێستاکە زۆر سازە
پووڵی هەیە بێ ئەندازە
ماشین، دەمودەزگا و قەسری
مۆغازەی سیستەمی عەسری
پێشووی خۆی لەبیر نەماوە
فەقیری لەلا گڵاوە
زۆریش ئەبینم گەورەپیاو
خاوەنی موڵک و ماڵ و ناو
دایم پڕ بوو دیواخانی
کۆشک و هەوارگە و باخانی
مالک و فەرمانڕەوا بوو
سەری دایم لە حەوا بوو
ئێستە شڕ و وڕ و کزە
لەم شاری سنە و سەقزە
سەرلەژێر و کز و کەنەفت
موحتاجە بۆ یەک لیتر نەفت
ئیتر بەسمە مردن خۆشە
مەرگ زۆر خۆشە سڕپۆشە
لە ئەسپی غەفڵەت دابەزیم
ئەستەغفیروڵڵاهـول عەزیم
چاوی بقونجێ شپرزەناسناوی ئەدەبی
ئیتر نەبینێ ئەم تەرزە!