تەرجمەی غەزەلێکی غەمامی هەمەدانی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  888 بینین
تەمەن بەسەرچوو بە بیر و خەیاڵی بوون و نەبوون
لە بۆ نەجاتی نەفامان نەماوە ڕێی دەرچوون
شەڕابەکەم بدەرێ چوونکە نەمدی پیاوێ وا
کە هاتوو مرد، نەڵێن پێی لەبەرچی نەمرێ بە توون
نە عالم و نە مەلایێ کە حەللی موشکیل کات
نە پیر و شێخێ کە خەڵکی ڕەها بکا لە جنوون
هەزار حەیف کە لە ئەم ڕۆژگارەدا پیاوێ
نییە کە بگرێ دەسی بێکەسانی زار و زەبوون
لە کوێیە دادڕەسێ بۆ گرووهی مەزڵوومان
نەبێتە گورگی ستەمگەر بە مادەیی قانوون
ئومێدی چیتە بە موڵکێ ئەچێت و نامێنێ
نە حەشمەتی جەم و کیسرا نە دەبدەبەی قاروون
چ نەرمە دڕکی موغەیلان بە پێی پەتی وەختێ
جەماڵی کەعبە لە دوور دەرکەوێ وەکوو خاتوون
نیگاری حۆرلەقایێ کە ڕۆح ئەدا بە جیهان
ئەگەر هەموو بکوژێ چش فیدای چاوی هەموون
دڵی هەموو ئەڕفێنێ بە نیم نیگا ئەمما
وەها مەزانە کە زۆر لای گرینگە دڵ دەرچوون
وەکوو «غەمام»ناسناوی ئەدەبی بە سووکی بزانە غەم نافیعناسناوی ئەدەبی
جیهان لە دەس دەرئەچێ هەروەکوو کەفی سابوون!