دەوری پیری

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  891 بینین
دەورەیی پیری ئەگەر ڕاحەت بێ ئینسان خۆشە خۆش
خۆ ئەگەر سۆزی دەروونی بێت و ئیمان خۆشە خۆش
شاد و سەرمەست بێ بە یادی دەورەیی بیست ساڵەیی
شێت و شەیدا بێ وەکوو مەجنوونی دەوران خۆشە خۆش
هەروەکوو پەروانە دەس بێنێ لە هەر چیمەن گوڵێ
میسلی بولبول مەستی گوڵ بێت و غەزەلخان خۆشە خۆش
جا لە زمسانا بە یادی قەڵپەزەی فەسڵی بەهار
پێکەنین و هەڵپەڕین و شین و گریان خۆشە خۆش
خواشناس و دەس بە دەسنوێژ بێت و قوڕعان خوێن و پاک
ئەهلی ئیحسان بێت و ڕووخۆش و موسوڵمان خۆشە خۆش
دوور لە دەروێش و مەلا و شێخ بێت و سۆفی حوققەباز
هەم قەرینی ئەهلی دانیش بێت و عیرفان خۆشە خۆش
ناو گەنم، ئەتڕافی گوڵ، دەور و قەراخی چۆم و ئاو
بۆ سەفای ڕوح و دەروونی پیرەمەردان خۆشە خۆش
هەروەکوو قومری بناڵێنی لە دەس شار و دیار
هەروەکوو ئاهوو بداتە شاخ و کێوان خۆشە خۆش
گەرچی سەقز شارێکی دڵتەنگ و ناخۆشە بەڵام
هەروەکوو نافیع شپرزەناسناوی ئەدەبی و دڵپەرێشان خۆشە خۆش!