ڕابتە
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
2 خولەک
719 بینین
بەینێ ڕابتەی سۆفیم کرد بە ناو
شکڵی خەلیفەم ئەهێنا بەرچاو
ڕیشێکی درێژ هەروەکوو تەنگە
هەیئەتێکی پیس هەر ئەدوت سەگە
قیافەیێکی قۆڕی وەکوو دێو
قەوارەیێکی زەلامی وەک کێو
ملیوان چڵکن کراسێ وەک هۆڕ
یەخە داچەکیاو کەوایێکی شۆڕ
گرژ و عەبووس و ترش و تووند و تاڵ
نەحس و سایەی قورس هەروەک دایکی ئاڵ
ئەهات بەردەرگای دڵی ئەگرتم قورس
هەموو بەدەنم ئەنیشتە سەر ترس
وەختەبوو شێت بم تا یەک دوو حەفتە
وتم بۆچی خۆم کەرکەم بە مفتە
حەیف نییە وتم کە ئاوێنەی دڵ
بۆ دێوێکی وا ببێ بە مەنزڵ
شەپێکم لێدا لە دڵم دەرکرد
تەشریفی دەرچوو بە گەردنی ورد
هێنامەوە بیر باڵای یارەکەم
مەڵهەمی دڵەی بریندارەکەم
قژم کرد بە پەس بۆ دێو و پەری
کەوانی برۆی بۆ کێشکگەری
چاوی ئەستێرەی شەوانی دڵ بێ
برژانگی تیری دزی مەنزڵ بێ
ناوچاوی چرای بەرقی ڕاڕەو بێ
ورشەی ڕوومەتی بۆ مانگەشەو بێ
لووتی هەروەکوو تێغی زولفەقار
هەڵبواسرێ لەبۆ چاوەزار
دوو کوڵمی وەک ڕۆژ بە تابناکی
بیخەنە ژووری دڵم ڕووناکی
دوو لێوی وەکوو گوڵاڵەی بەهەشت
بیخاتە دڵم ئاگری زهردەشت
بە لەبخەندەوە یاری نازەنین
مرواری دەرخا وەختی پێکەنین
چناکەی وەکوو جەوهەری ئەڵماس
لەبەر دەرگادا هەڵواسم بۆ پاس
باڵای سێبەری قەسرەکەی دڵ بێ
داییم فێنکی و خۆشی مەنزڵ بێ
دڵم نەجات دا لەو ترس و لەرزه
ئائەم ڕابیتە بۆ لاوان فەرزه
چوونکا گشتی هەر خەیاڵ و وەهمە
ئەم ڕابیتە هی پیاوی بە فەهمە
بە خەیاڵ بۆچی نابی بە کەڵێ
عەڕەب ذكرالعيش نيسفول العيشعەرەبی ئەڵێ
لادە لە یادی خەڵیفە و هی قەور
خیاڵپڵاوە حەیفە نەبی چەور
هۆشیاربن توخوا نەتانکەن بە پەن
ڕابیتەتان کرد وەک شپرزەناسناوی ئەدەبیی کەن!