یادئاوەری

نامەیەکی تری خاڵۆی شپرزە واتە شێخ ڕەئوفی زیایی بۆ ئەو
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 2 خولەک  632 بینین
برای عەزیزم سەلاموون عەلەیک
والعافية و والخير و لديكعەرەبی
تاران هاتنتان بۆ من نافیع بوو
مەزهەری شادی و بۆ غەم دافیع بوو
یادی ڕۆژەکەی سەرەبەند بەخێر
گاهێ سەروژوور ساتێ سەروژێر
من بە قڵخەقڵخ تۆ بە لەرەلەر
لە بەرد و هەڵەت سەرکەوتینە سەر
گەرمی قسە بووین تا باران دایکرد
ناچار پەنامان بە کافەیێ برد
چایێکمان خوارد دیسان ڕێکەوتین
بە ئەڵڵائەڵڵا لە کێو سەرکەوتین
تاکوو بە نوقتەی ئاخر گەیشتین
مانوو بووین لەسەر دوو بەرد دانیشتین
لەم هاوینەدا ئەوێ بەهار بوو
خاڵ خاڵی بەفری هێشتا دیار بوو
وەزعی تەبیعی لەگەڵ مەسنووعی
تێکەڵاو بووبوون زۆر بە مەتبووعی
سەرمان سڕمابوو لە سونعی خودا
لە خۆشی مەحەل لە لوتفی هەوا
شاخ و داخ و کێو، شیو و ئاو و دار
قەسر و عەمارەت، کافە و گوڵزار
هەریەک خۆی شتێ جوان و زەریف بوو
خەریکی جەلبی فکری حەریف بوو
سەرەبەند یەکسەر لە مەخلووق پڕ بوو
جەولانگای کچ و شکارگای کوڕ بوو
بەعزێ مەشغوولی ساز و ئاواز بوون
جەمعێ سەرگەرمی ڕاز و نیاز بوون
تۆ کە ڕۆیشتی لە تاران برا
لە شادی و خۆشی ئومێدم بڕا
ئیسە بە سڵامەت لێرە ئەڕۆیتۆ
برا و قەوم و کەس لێت کۆ دەبێتۆ
ئەمما برالە من تۆم لەدەس چوو
لەم چۆڵە مامۆ وەکوو کوندەبوو
هەروەک بایەقووش دەبێ بڵێم تاق
مەحرووم و مەهجوور لە جەمعی عوششاق
عومری من ئێستا مانگی دەم کەلە
بۆ ڕۆیشتنی بە پەلەپەلە
چوویتۆ بۆ سەقز تۆ بە سڵامەت
دیدەنی دیدار کەوتە قیامەت
بۆ من دوو وەعدە جێگەی ئومیدن
«عاشق» یا غەریب بمرن شەهیدن!