کاکی بێکار

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 2 خولەک  752 بینین
عەلەیکەسەلام کاکی بێکارم
ئەزانی لە تۆ گەلێ بێزارم
ئەزانم لاتی بۆیە وا ماتی
جا ئەگەر لاتی ئێرە بۆ هاتی
پێغەمبەر فەرمووی کە پیاوی فەقیر
لە هەردوو دنیا ڕووڕەشە و زویر
دووبارە فەرمووی فەقیری و سەختی
نزیکە بۆ ڕێی کوفر و بەدبەختی
شافعی فەرمووی گەڕام شەرق و غەرب
لە وەختی خۆشی و ئاسایش و حەرب
لە پووڵم باشتر نەدی لە پاش دین
لە فەقریش پیستر لە ڕووی سەر زەمین
باز فەرمووی ئەگەر ببیتە لوقمان
یا بە فەساحەت بگەیتە سەحبان
وەک ئیبنوموقلە بکێشی ڕەقەم
تەرکی دنیا کەی وەک ئیبنوئەدهەم
ئەگەر بێماڵ بی نەتبێ لەتێ نان
قەدرت ناگرن بەقەد یەک قەوان
لە فۆلکلۆر و قسەی عەواما
نازانم وتەی شاعیران کامە
هەرکا ڕۆستەمی نەتەوەی زاڵی
هیچ قوربت نییە چوونکا بێماڵی
ئامان نەخڵەتی بە دزی و حیزی
خۆت دەرکەی لە دەس فەقر و بێ چیزی
بە کلەسووتێ و چاپلووسی و ڕیا
بسێنی مڵک و بفرۆشی حەیا
بەڵکوو شان و قۆڵ باش بخەیتە کار
وەک پیاو دەسبێنە درهەم و دینار
وەک مەردی مەیدان خزمەت کە بە گەل
نەک وەک شپرزەناسناوی ئەدەبی شل و تەوەزەل!