کوندەبوو

«وەرگێڕاوی شیعری «بوف کور»ی هاوڕێی خۆشەویست کاک عومەر سوڵتانی بە نازناوی وەفا»
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  640 بینین
وەرە توخوا بەرمدە کاکی پۆلیس
کە عومری من لە زیندانا بەسەرچوو
لە پێم دەربێنە کابرا کۆت و زنجیر
لەسەر دوو لێوە گیانم هاکا دەرچوو
***
مەدە ڕەنجم کە چوونکا من لە ژینا
بەغەیرەز دەرد، دڵداریم نەدیوە
لەنێو باغی گوڵانی عەیش و نۆشا
بەغەیرەز دڕکی بێزاریم نەدیوە
***
بە چاو و لێو مەدە لێم تیز و تانە
کە من گیراوی دەستی زوڵم و زۆرم
زەمانێ بوو کە شای باڵندەکان بووم
لەلای تۆ ئێستەکانێ بووفی کۆرم
***
مەدوورە لێو و مەشکێنە زمانم
لە دووری داک و خوشکم دڵ برینم
لە دووری پێکەنینی گەرمی ڕووناک
دەروونم ئاگرە و بەرزە گرینم
***
ئەڵێن پڕشنگ نەخۆشە تاق و تەنیا
بە بێ یار و ڕفێق و خزم و دڵسۆز
بەرم دە! چوون بەغەیرەز من کەسی تر
نیە دڵسۆز و دڵداری لەنێو هۆز
***
بەڵام سەد ئاخ و داخ لەم جێگە تەنگە
نییە دەنگێ بەغەیرەز ناڵەیی دەرد
لەنێو ئەم گۆڕە قیرینەی دڵی من
لە بەختی ڕەش نییە سۆڵەی چرای زەرد