جیاوازیی سروشت

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  672 بینین
بۆ یەکێ ڕژدە و یەکێ دەسبڵاو
ئەم نانی ویشکی و ئەم گۆشت و پڵاو
یەکێ کۆتایە یەکێ درێژە
یەکێ زۆر وریا و یەکێ تر گێژە
یەکێ ئازایە یەکێ ترسەنۆک
یەکێ کەشتەنگە یەکێ ساز و کۆک!