بێچارەیی

«لە زبانی خەڵک و کۆمەڵەوە»
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  740 بینین
لەبەر بێچارەیی بوومە کومونیز
لەبەر بێچارەیی بوومە دز و حیز
لەبەر بێچارەیی ئەو دوو مناڵەم
سەراپا چڵک و چڵمە و پیسیە و میز
لەبەر بێچارەیی بوو بێسەوادیم
کە ئێستا کاکی کەودەن پێم ئەکا تیز
لەبەر بێچارەیی حەمماڵ و نۆکەر
خرایە ژێر ڕکێف و زین و مامیز
لەبەر فەقر و نەبوونە مامی حاجی
بە سەرما بۆ پەناوایێ ئەکا فیز
لەبەر بێچارەیی بوو کاکی ئاخوون
ئەنووسێ بۆم دوعا و حێرز و تەعویز
لەبەر بێچارەیی بوو وا ئەبینی
کە ڕووس و چین بەڵان و فیتنەئەنگیز
لەبەر بێچارەیی و فەقرە کە زۆر کەس
ئەبێتە جیرەخۆری ڕووس و ئینگلیز
لەبەر بێچارەیی بوو فەتحی ئێران
بەدەس ئەسکەندەر و تەیموور و چەنگیز
لەبەر بێچارەیی وێران و چۆڵە
ئەراک و ئەسفەهان و ڕەشت و تەبریز
لەبەر فەقرە نەما لای کاکە نافیعناسناوی ئەدەبی
قسەی شیرین و ئەشعاری دلئاویز!