کاک حەمەی قازی
«تاریفی کاکە حەمەی شێخەلئیسلامی فەڕاشی فەرهەنگ»
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
753 بینین
سڵامی من لەسەر تۆ بێ براکەم کاک حەمەی قازی
وەکوو خەڵکی لە تۆ ڕازین خوایشت لێ ببێ ڕازی
لەلای من قارەمانی شوغڵ و ئەنجامی وەزیفەی تۆ
لە بۆ پێشڕەفتی مەقسوودت فیداکاریت و سەربازی
بەڕاسی تۆ موسوڵمانی کە گوێ نادەیتە مەدح و زەم
نە جەزبەت بوو لە بۆ نان و نە بازت بوو قووماربازی
نە لێوت خستە کار بۆ مەدحەتی پیاوانی نالایق
نە ئابڕووی خۆت بەبادا بۆ دزی و حیلە و کڵاوسازی
لە کەللەت هەروەکوو مەردانی حەق فیز و هەوا دەرکرد
حەلیم و بۆردبار و قانع و بێدەنگ و بێڕازی
نە بۆ جەلبی مەنافیع داخلی جەرگەی سیاسەت بووی
نە بۆ شۆرەت وەکوو من زۆربڵێی و نوکتەپەردازی
فیدای ویجدانی پاکت بم کە بۆ حێفزی وەزیفەی خۆت
لە لات وەک یەک وەهایە کورد و فورس و تورک و تازی
چ خۆشتر بوو من و تۆیش وەک دەس و پاڕەش بەدەس بێنین
بە ڕەنجی شان برنج و نان بە نەجاڕی و خەببازی
شپرزەناسناوی ئەدەبی ماتە بۆ تاریفی تۆ سەرباری گشتێکت
ئەمەت بەس وەک منی ئەحمەق بە قەول و قیلە نانازی!