گوڵی شەففاف

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  687 بینین
کچێ دەک من بە قوربانی دوو چاوی وەک گەلاوێژت
فیدای برژانگی تیژی دڵڕفێنی گوللەهاوێژت
فیدای نەقش و نیگاری ڕوومەت و لووت و چناگەت بم
بە قوربانی دوو لێوی ئاڵ و مەرجانی شەکەربێژت
وەکوو شەونەم لەسەر گوڵ تکتکی ئارەق لەسەر کوڵمت
بە قوربانی گوڵی شەففافی تێراوی عەرەق ڕێژت