ئەی شای جوان خاسان ئاخ لە تەنیایی

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  588 بینین
ئەی شای جوان خاسان ئاخ لە تەنیایی
دڵ دەرهات بێ تۆ ئیتر بۆ نایی
پڕتەقاڵ و سێو و شیرینی مینوو
شیر و کاکائوو شەربەت و چایی
گوڵی ڕەنگاوڕەنگ تەبێعی و نایلۆن
لەسەر میز ڕیزن بۆ خودنمایی
بەڵام بە بێ تۆ بەزمم بێ شەوقە
هەر لە خۆت جوانە مەجلیس ئارایی!