بێرووت

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  548 بینین
ئەگەرچی شارێکی زۆر جوانە بێرووت
ئەگەرچی مەرکەزی لوبنانە بێرووت
هەموو جوانی لەوا کۆیە بەڕاسی
نموونەی جەننەتی عەدنانە بێرووت
ژن و پیاوی هەموو جوان و زەریفن
کچی حۆر و کوڕی غیلمانە بێرووت
بەڵام ئەم شارە بێتامە بە بێ تۆ
بە بێ ڕووت هەروەکوو زیندانە بێرووت