قەسەمنامە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  746 بینین
بابان بە دار و بە دیوار قەسەم
بە گوێگران و بە گوێدار قەسەم
بە گوریسەکەی کاکی نازکبین
بە قەسەمنامەی کا غەففار قەسەم
بەو قەسەمانەی کە دێتە لاتان
بە خەروار قەسەم بە تەغار قەسەم
بە قەسەمنامەی هەرچی زووانە
نە بە قەسەمێ بە هەزار قەسەم
ئەونە قەسەم و قەسەمنامەم بیست
شین و ڕەش بوومۆ بە ڕەشمار قەسەم
کە ناوی قەسەمنامەم لێئەبەن
دڵم تێکهەڵدێ نە دڵدار قەسەم