بۆ برام مستەفا کەیوان
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
2 خولەک
832 بینین
برای دڵسۆزم مستەفای کەیوان
هەر تۆ دڵسۆزی خەڵکیتر کەی وان؟
هاوشاری زانا و نیشتمانپەروەر
ئەستێرەی گەشی شار و دەوروبەر
کوا جوانێکیتر وەکوو تۆ کاری
هەوڵی بێ لەبۆ سەربەرزی شاری
بێرێتە پێش چاو کاری ڕابردوو
زندوو بکاتۆ ئاساری مردوو
بکێشێ نەقشەی ئاوایی و شاری
خەڵکی هان بدا بۆ فیداکاری
سوپاست ئەکەن خەڵکی شارەکەت
گشت تەقدیر ئەکەن لە ئاسارەکەت
بەڵام تۆ لاوی هەوەڵی دەمتە
ئەمە وێنەیێ لە عومری کەمتە
هیوامان وایە لەمە بەولاوە
پێ دانیت مەحکەم لە ئەم ڕێگاوە
جوانان تەشوێق کەی وەکوو خۆت وابن
دڵزیندوو ئازا زیت و وریا بن
بە هەوڵ و هیممەت شاریان ئاوا کەن
حەقی مەشرووعی خۆیان داواکەن
سەقزیش بێتە ڕیزی شارەکان
بڕازێتەوە بە پووڵدارەکان
سینەما و سەدد و باخچەی مناڵان
سەیرانگا و چیمەن باخ و گوڵاڵان
دەبیرستان و دەبستانی زۆر
کارخانە و بۆنگای جوان و جۆربەجۆر
کەم کەم پەیدابێ لە شاری ئێمەیش
ئێمەیش وەک خەڵکی ڕابوێرین بە عەیش
ئەم ئارەزوومە هەر خەیاڵ نییە
ئەگەر هیممەت بێ هیچ مەحاڵ نییە
لاوانی شارم ئەگەر یەکدڵ بن
ئومێدەوارم مرادحاسڵ بن
منیش شپرزەناسناوی ئەدەبی و شێت و دێوانە
هیوای دواڕۆژم تیپی جوانە!