بیرەوەری مناڵی

(وەرگێڕاوی شیعرێکی عەڕیبی بە کوردی)
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  825 بینین
خۆزگەم بەو وەختە هەردوو مناڵ بووین
ئەمانلەوەڕان بەرخ و کاژەلە
لەپاش کایەی زۆر بەرغەلەکانمان
مۆڵ ئەدا و پێکۆ ئەچووینە مەلە
خۆزگە خۆمان و گاژەلە و بەرخیش
هەورا ئەماینۆ بە وردی و کاڵی
گەورەیی دەردی زۆری پێچەشتم
ئاخ بۆ مناڵی، ئاخ بۆ مناڵی!