مانگی چاردە

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  965 بینین
کچێ دەک خۆم فیدای مەمکۆڵەکەت بم
فیدای ئەندامە نەرمونۆڵکەت بم
فیدای چاو و برۆی تیروکەوانت
بە قوربانی دەس و بازۆڵەکەت بم
فیدای ئەو سنگە ڕووتەی وەک بلوورت
بەڵاگەردانی جووتە قۆڵەکەت بم
فیدای ئەو لێوەئاڵەی دەنکە نوقڵت
فیدای ئەو ساقە ساف و سۆڵەکەت بم
ئەگەرچی زۆر خەراپ و جوێنفرۆشە
فیدای دایکە سەگە قرچۆڵەکەت بم
چ خۆشە مانگی چارە، مانگی چاردە
لە هاوینا لە کەپرە چۆڵەکەت بم
بە مەستی خۆت بئاڵێنتە دەورم
ئەتۆ لاولاو و من وەک کۆڵەکەت بم
حەقی خۆت سەندووە دوێشەو لە نافیعناسناوی ئەدەبی
غوڵامی ئینتیقام و تۆڵەکەت بم!