ئەو دەمەیش ئەڕوات
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
1 خولەک
921 بینین
وا ئەگێڕنۆ کە گەورەیێکی کورد
هاودەم و زیرەکانی خۆی جەم کرد
وتی من یەک شتم لە ئێوە ئەوێ
لە نقێمم کە هەڵکەنم وتەیێ
وەختی شادی غەمم بخاتەوە دڵ
وەختی غەم پڕگەشەم بکا وەک گوڵ
هۆشیارانی دەوری گەورە و ورد
کەس پەیی پێنەبرد و حەللی نەکرد
تا کە پیاوێکی کەسنەناس و فەقیر
وتی بینووسە ئەی جەنابی ئەمیر
وەکوو ئەمساڵ و پارەکەو دوێنێ
ئەم دەم و حاڵەتیشە نامێنێ