یاری نازار

لاسایی «دلبر جانان من برد دل و جان من»ی حافیز
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  593 بینین
یاری نازارم مەدە ئازارم
مەدە ئازارم یاری نازارم
من گرفتارم پام نییە بڕۆم
پام نیە بڕۆم من گرفتارم
چبکەم ناچارم دێمە بەردەرگات
دێمە بەردەرگات چبکەم ناچارم
بردی قەرارم یاری شیرینم
یاری شیرینم بردی قەرارم
بێ پیشە و کارم سەرمایەم عیشقە
سەرمایەم عیشە بێ پیشە و کارم
کوژراوی یارم دنیا بزانێت
دنیا بزانێت کوژراوی یارم
شۆرەیی شارم بە شێتی و مەستی
بە شێتی و مەستی شۆرەیی شارم
لە گیان بێزارم لەتاو دووری ڕۆ
لەتاو دووری تۆ لەگیان بێزارم
گوڵ و گوڵزارم شایی و بەهارم
شایی و بەهارم گوڵ و گوڵزارم
ئەگا هاوارم بە چەرخی گەردوون
بە چەرخی گەردوون ئەگا هاوارم
نافیعناسناوی ئەدەبی غەمبارم شپرزەناسناوی ئەدەبی و شێتم
شپرزە و شێتم نافیع غەمبارم!