تەرجەمە شیعری عەڕەبی لەیلی و مەجنوون لەسەر وەزنەکەی خۆی
لە کتێبی:
            گرد و کۆ
        بەرهەمی:
                نافیع مەزهەر (1913-1998)
        
             1 خولەک
             1556 بینین
        
        
    دەکەن لۆمە خزمانم لەسەر عاشقی لەیلا
برا و ئامۆزا و خاڵۆ لەگەڵ خاڵۆزا و مەتی
لەسەرمە ئەگەر لەیلا ببینم لە خەڵوەتا
زیارەتی بەیتی خوا پیادە بە پێی پەتی
ئەڵێن لەیلێ ناساغە لە خاکی عیراقدا
دە خۆزگا حەکیم بایێم ئەمن بۆ تەبابەتی
ئەڵێن لەیلێ ڕەشتاڵە و ڕەشێکی حەبەش ڕەنگە
ئەگەر ڕەش نەبێ میسکیش نییە بۆن و قیمەتی
کوڕی لەیلێ وا پیربووە پیربوو کوڕ و کچی
وەلێ سۆزی لەیلا هەر لە دڵما خەریکییەتی!