بۆ بەنگینە

(داواکاری شپرزە بۆ حاجی باقی بەنگینە هەتا داوا لە مامۆستا پیرەمێرد بکات لە زیندانی عەکسەری کەرکووک ڕزگاری بکات)
لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 2 خولەک  1030 بینین
هاوڕێی خۆشەویست کاکی بەنگینه
حاڵم پەرێشان دڵم غەمگینە
ئەگەر ئەپرسی بۆچی بێدەنگم
گفتوگۆم نییە نازڕێ دەنگم
ئیستە وام لە بەند بەندیخانەی جەیش
لەداخی وشتر تاڵ بووە لێم عەیش
منیان گرتووە و ئەڵێن ئێرانیت
کوردی و ئەجنەبی و خەڵکی ئێرا نیت
ئەتۆ و دارخورما و سواری وشتر کوێ
تۆ کوێ ڕەفیقی بابای بێ دەرپێ
وا گرفتارم لە ئەم زیندانە
ئەمما ئافەرم بۆ ئەم کوردانە
لە هاوڕێکانی کوردانی دڵساف
وەکوو جنۆکە چوونە قوللەی قاف
یەکێ نەیپرسی شپرزەناسناوی ئەدەبیی فەقیر
بۆچی تۆ لێرا بوویی بە ئەسیر
نە بە کاغەز و ڕاسپێری کردن
بەلاما جارێ قەت ڕانەبوردن
لە بەختی حیزم ئەترسم وابێ
موحاکەمەی من بخەنە پشت گوێ
دەدوانزە مانگێ لە کونی ژووروو
پێم بهۆننەوە ڕیسمانی و مووروو
تکام ئەمەیە خاڵەی پیرەمەرد
کە ئەو دەوایە بۆ کوردی پڕدەرد
لەبۆ براکەی حاجی ڕەمەزان
نامەیێک ڕێکخا ڕێکوپێک و جوان
ڕەتبەی عەقیدە ڕەشیدعالییە
حاکمی جەزا بۆ عەسکەرییە
بە دەسی ئەوە تیژ تیژە کول کول
لاسیقی قانوون بەدەس ئەوە شل
کە کێشای وشتر ئەکێشێ و باری
بەریدا کونی تییا نییە دیاری
بەشکەم مە خوایە بە یەک دوو مانگێ
تێپەڕکا و لە شەش بێتە سەردانگێ
ئەمجارە لەدەس چەرخی چەپکردار
تاکوو بزانین چۆن ئەبین ڕزگار
ئیتر ئێوە بێ و غیرەتی کوردان
حەپسیش بۆ پیاوە و بۆ شیرەمەردان
سڵام لە برام ناکام و مەدهۆش
لە باقی لاوی بۆ وتەن تێکۆش!