هەڵە مەڕۆ

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  791 بینین
ئەو کاکی کەللەڕەقمە کە سەر بەر سەران ئەدا
مێشکی نییە کە کەللە لە کەللەی بەران ئەدا
ئەم دەنگی هۆوبەرە کە ئەبیسی لە دەشتودەر
هەر مامی جووتیارە نەقیزەی کەران ئەدا
تا ڕۆژی پاک نەبێتەوە یا تیشکی مانگەشەو
ڕێ مەگرە بەر خراپە نەتیجەی گران ئەدا
خۆی دابنێ بە بێ سەر و مل میسلی دێوسپی
هەرکەس تەشەر لە ڕۆستەمی مازندەران ئەدا
پیاوێ کە کەوتە یاری بە زوڕنا و دەهۆڵی دوور
جێی پێکەنین و گاڵتە بە گشت هاوسەران ئەدا
ئێستەش شپرزەناسناوی ئەدەبی پاش ئەوە شێت و شپرزە بوو
هێشتا دڵی بە مێهر و وەفای دڵبەران ئەدا