سکاڵا ١

لە کتێبی:
گرد و کۆ
بەرهەمی:
نافیع مەزهەر (1913-1998)
 1 خولەک  1039 بینین
ڕەفیقان بە خوا من مەحەللی هیچ گلە نیم
لەبەر خەمێ کە هەمە ئەهلی عەقڵ و حەوسەڵە نیم
لەبەر نەهاتنی خزمەت لە من مەکەن گلەیی
ڕەفیقی مامە خەیاڵم وەزیری داخڵە نیم
هەوای مەلایی و شێخی لە کەللەما نییە هیچ
خەریکی ڕێگەی ئیرشاد و باسی سێلسێلە نیم
خولێ بۆ بانەوە هەڵدێم خولێ ئەبم لە ملە
حەزین و عاشقی بانەو سەفەرکەری ملە نیم
بە ئاوی خوڕخوڕە و نانی بانە عاشق نیم
خەلەل زەدەی خەم و دەردم وەگەرنە خولخولە نیم
خەیاڵ و مەغز و تەفەککور کە مەغزی شڵەقاند
ئیتر خەریکی ڕەفیق و کەس و حەلە و جەلە نیم
ئیشارەیە قسەم و ڕەمز و کوردییە و کورتە
لە شاهنامە و بەیتا ئەمن بلە و خلە نیم
لە حسسە قسەی من شەرحی غوسسە بوو نافیعناسناوی ئەدەبی
هەزار تانە بە هیچ تالێبی موعامەلە نیم