من و ئیفلاس

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  760 بینین
من و ئیفلاس و بەدبەختی و دەردی چاخانە تا مردن
من و حوجرە و دەسێ نوێن و قوتابیخانە تا مردن
بڕۆ یا هوو موبارەک هەر بەتۆ بێ پاکەتی «ئەرداس»
من و کیسە و سەبیل و تووتنی خۆمانە تا مردن
سدارە و قۆندەرە و باستۆن هەموو بۆ تۆ بۆچیمە
من و تەپلە و کڵاش و داری هەورامانە تا مردن
ئەتۆ شەمپانیا و وێسکی. من و قاپی ڕەشی عارەق
ئەتۆ نۆتی هەزار ڕوپیە و من نۆ ئانە تا مردن
ئەتۆ دانس و سەمای تیاترۆ و کەمان و عوود و قڕناتە
من و زوڕنا و سێ پێیی و دەهۆڵ لێدانە تا مردن
ئەتۆ ڕاحە و مورەببا و پسکیت و چوکلێتە خۆراکت
منیش باسووق و سنجووق و پەنیر و نانە تا مردن
لەناو قەومێکی جاهیلدا ئەوی یەک زەڕڕە فیکری بێ
ژیانی زەحمەتە بێکەسناسناوی ئەدەبی کە سەرگەردانە تا مردن