پاشەکەوتکردن

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  1025 بینین
دەردی موفلیس ئەی ڕەفیقان زۆر گران و زەحمەتە
عاجیز و دائیم لە دنیا غەرقی دەریای میحنەتە!
حورمەت و قەدر و ڕەواجی زەڕەیەک لای کەس نییە
سەر کز و ڕووڕەش هەمیشە نەگبەت و بێ هەیبەتە
گەر لە عیلما فەیلەسووف بێ ناو و نیشانی نییە
گەر لە ئەسلا پادشا بێ ناوی هەر بێ قیمەتە
یا وەکو شێر بێ جەسوور بێ لای هەموو کەس ڕێویە
یا لە حیکمەتدا وەکو لوقمان بێ ژینی زیللەتە
هەر کەسێ ماڵی سەرف کرد لافی گەورەش لێ بدا
حاڵی ئەو بێ شک ڕەزیلە و عەیش و نۆشی حەسرەتە
مەقسەد و غایەم لەمەشدا موختەسەر هەر عەرزت ئەکەم
پێ لە لێفەی خۆت زیاتر ڕابکێشی نەگبەتە!!
پاشەکەوتکردن لە دنیا بۆ هەموو کەس لازمە،
پەندی «بێکەس»ناسناوی ئەدەبی بگرە تاکوو تووش نەبی بەم حاڵەتە!