ئەی هاوار لە دەست دختۆری خراپ

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  592 بینین
ئەمان حکومەت هاوار بەماڵمان
ڕەحمێ بکە بە ماڵ و مناڵمان!
تووشی دختۆرێکی واتان کردوین
هەموومانی کوشت لە دەردا مردین
ئەگەر زوو بەزوو عیلاجمان نەکەن
ئەم دختۆرەمان زوو لە کۆڵ نەخەن
لێتان مەعلووم بێ خەڵقی ئەم شارە
چارە و نەجاتیان هەر بەفیرارە!
هێند دختۆرێکی بەبێ ویجدانە
حاسڵی عالەم لێی هەراسانە!
نەخێر سەهووم کرد حەمدی هەر چاکە
دختۆرێکی زۆر ماهیر و تاکە!
فائیدەی زۆرە بۆ سلێمانی
بەهۆی خزمەت و کردەوەی جوانی
بەڵام بۆ ئەوەی سائیر لیواکان
لێی موستەفید بن وەک ئێمە و مانان
لوتفەن تەحویلی بکەن لێرانە
ئێمەی لێی تێر بووین نۆرەی ئەوانە!!