چاوبەست
لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
1 خولەک
1700 بینین
دەنگ بڵاوە خەڵق ئەڵێن ئەم جارە کورد سەربەست ئەبێ
چی ئەڵێن، بیڵێن، لە لام وایە درۆ و چاوبەست ئەبێ
سەد هەزار جارمان سیاسەت تەجروبە کرد و کەچی
ئێستەکەش زۆرمان بە فیشاڵی وەها سەرمەست ئەبێ
بێت و بەینی... و... زەڕڕەیەک تێک چی ئیتر
مەسئەلەی کوردایەتی ئەوسا بە جارێ خەست ئەبێ
کەی حوقووق ئەدرێ؟ ئەسەنرێ. عەیبە ئیتر تێ بگەن!
سەربەستی چۆن نسیبی قەومی وا بێ دەست ئەبێ
میللەتی جاهیل لە دنیادا ئەبێ هەر بەندە بێ
نۆکەری هەر خشت بەباڵای قەومی دیل و پەست ئەبێ