ئەی وەتەن

لە کتێبی:
دیوانی فایق بێکەس
بەرهەمی:
فایق بێکەس (1905-1948)
 1 خولەک  2266 بینین
ئەی وەتەن من هەر بەیادی تۆوە شەوگاران ئەنووم
«كل صبح بهواك استفيق وأقوم»عەرەبی
خۆزگە سەد خۆزگە خودایە ئێستە من تەیرێ ئەبووم
«بجناحي أطير، في صحاريك أحوم»عەرەبی
«تارة فوق الجبال، تارة بين الكروم»عەرەبی
ئەی وەتەن زۆر ئارەزووی دیداری خاکی تۆ ئەکەم
«إنّ مراك يزيل من فؤادي ذا الألم»عەرەبی
غەیری تۆ گیانە بەچیی تر ئەم دڵەی خۆم خۆش بکەم
«أنت تشفي ما بقلبي من هيام أوسقم»عەرەبی
«أنت دائي و دوائي و سروري والنقم»عەرەبی
ئەی وەتەن دڵگیرە خاکت، باسەفایە و پڕ سروور
«كلّ ما فيك جميل يملأ القلب حبور»عەرەبی
دەشتی تۆ فەسڵی بەهاران پڕ گوڵ و غیلمان و حوور
«أينما كنت سمعت صوت تغريد الطيور»عەرەبی
«منشداً يا ناس بشري قد اتي فصل الزهور»عەرەبی